كرێكارێكی بەنگلادیشی زیاتر لە 13 ملیۆن دیناری لە نۆرینگەیەكی پزیشكی دزی

:: AM:12:16:21/03/2023 ‌
ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئاداری 2023، كرێكارێكی بەنگلادیشی لە نۆرینگەیەكی پزیشكی ددان لە ناوچەی مەنسووری بەغدای پایتەخت 13 ملیۆن دینار دەدزێت. 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕێكی عێراقی، ئەمڕۆ كرێكارێكی پاككەرەوە كە بەرەگەز بەنگلادیشییە و بۆ كار هاتووەتە عێراق، بڕی 13 ملیۆن و 200 هەزار دیناری عێراقی لە یەكێك لە نۆرینگەكانی پزیشكی لە شااری بەغدا لە ناوچەی مەنسوور/ شەقامی ئەمیرەكان دەدزێت. 

ئاماژە بەوەیش كراوە، كرێكارەكە هەڵاتووە و تا ئێستە نەگیراوە و توانیویانە بەهۆی كامێراكانی چاودێرییەوە پشتڕاست ببنەوە لەوەی كە دزیەكە لەلایەن ئەم كرێكارە بەنگلادیشییەوە ئەنجام دراوە. 

بەپێی ئامارێك كە لە ساڵی 2020 لەلایەن وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراقەوە بڵاو كرایەوە، زیاتر لە 300 هەزار كرێكاری بەنگلادیشی  بەشێوەیەكی نایاسایی لە عێراقن، بەپێی یاسای تایبەت بە عێراقی بەغدا قەدەغەی هاتنی كرێكاری زیاتری بەنگلادیشی كرد بۆ وڵاتەكە لەبەر زۆری ژمارەكەیان.


وشە - تایبه‌ت