گۆشت هه‌رزان بوو

:: AM:09:37:02/04/2023 ‌

له‌ ماوه‌ی رابردوودا گۆشتی سوور گرانییه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌ڵام بۆ كارئاسانی خه‌ڵك و هاووڵاتییان، ئه‌مڕۆ گۆشتی سوور هه‌رزان بوو.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی نیسان، مه‌یدانی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر نرخی هه‌موو جۆره‌كانی گۆشتی سووریان ئاشكرا كرد، ئه‌و نرخه‌ له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی رابردوو هه‌زار دینار بۆ هه‌زار و 250 دینار بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك هه‌رزان بووه‌، ئه‌وه‌یش نرخی ئاژه‌ڵی زیندووه‌.

له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو بازاڕه‌كانی فرۆشتنی گۆشتی سوور باش نه‌بوون، بۆیه‌ نرخه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه‌ن:

- به‌رخی ساڵی كیلۆی 8250 تا 8750 دینار.
- كار كیلۆی 8250 تا 8750 دینار.
- كاوڕی_سووری كیلۆی 8250 تا 8400 دینار.
- كاوڕی_توركی كیلۆی 8100 تا 8300 دینار.
- گیسك كیلۆی 7250 تا 8000 دینار.
- به‌ردیل كیلۆی 6500 تا 7000 دینار.

- به‌ران كیلۆی 5750 تا 6250 دینار.
- مه‌ڕ كیلۆی 5000 تا 5750 دینار.
- بزن كیلۆی 5250 تا 6000 دینار.
- گۆلكه‌نێر كیلۆی 6750 تا 7500 دینار.
- گۆلكه‌مێ كیلۆی 6250 تا 6750 دینار.
- جوانه‌گا كیلۆی 6900 تا 7500 دینار.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان