دادگای هەولێر فەرمانی گرتنی بۆ هونەر ئاغای شێتنەیی دەركرد

:: AM:09:53:02/04/2023 ‌
دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، فەرمانگی گرتنی بۆ هونەر ئاغای شێتنەیی دەركردووە، بەپێی جۆری تاوان و مادە یاساییەكە، مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقییە.

ئەمڕۆ یەكشەم دووی نیسان، دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، نووسراوێكی بۆ "وشە" ناردووە كە فەرمانی گرتن بۆ شەهاب رەشید ئەسعەد ناسراو بە هونەر ئاغای شێتنەیی دەركردووە.

بەردەوام هەڕەشە لەو خەڵكانە دەكات كە بەپێچەوانەی بۆچوونی ئەو قسە دەكەن

وەك لە نووسراوی دادگادا هاتووە، بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق داوا كراوە، مادەكەش كوشتنە. هەروەها لە رێكەوتی 23 /1/2023 فەرمانەكە دەرچووە. سكاڵاكە لەلایەن فەرمانگەی لێكۆڵەرەوەی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر تۆمار كراوە.

بەگوتەی سەرچاوەكان، هونەر ئاغای شێتنەیی، ئێستە لە سلێمانی دادەنیشێ و چەندان جاریش لەوێ لەگەڵ هێزەكانی ئەوێیش رووبەڕووبوونەوەی هەبووە، لە كۆتاجاریش چەند مانگێك پێش ئێستە بوو.

شێتنەیی گرتە ڤیدیۆییەكانی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو دەكاتەوە، بەردەوام هەڕەشە لەو خەڵكانە دەكات كە بەپێچەوانەی بۆچوونی ئەو قسە دەكەن.




وشە - زریان تەها