سەرۆكی هەرێم سەرەخۆشی لە پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دەكات

:: PM:10:58:19/05/2023 ‌

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی ئایاری 2023 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ پێوەندییەكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ  عه‌لى موحسن ئه‌لعه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو عه‌بدولئیلاهـ موحسن ئه‌لعه‌للاق – ی برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆیان و خانه‌واده‌كەیان كرد.

سەرۆكی هەرێم وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هیواى خواست یه‌زدانی مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. " لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم وا هاتووە" 

لاى خۆیشیه‌وه‌ پازێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كەیانی بۆ پێوەندیی و هاوبه‌شیى  سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا، ده‌ربڕى‌.



وشە - تایبه‌ت