توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مدواییانه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، یه‌كه‌مین ماچی ڕۆمانسیی لێو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 4500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ماچەکەش لە میزۆپۆتامیای کۆن یان عێراقی ئێستە، کراوە.
توێژینه‌وه نوێیه‌كه كه ئه‌م هه‌فته‌یه له گۆڤاری
Science بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خات كه ڕه‌نگه ماچكردن ته‌نانه‌ت له دنیای كۆنیشدا به‌ربڵاو بووبێت.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه مێژووی ماچكردنی لێو له میزۆپۆتامیا و میسری كۆنه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ره كه لانیكه‌م 2500 ساڵ پێش زاینه‌وه بووه.
د. ترویلز بانك ئه‌ربول پسپۆڕی مێژووی پزیشكی له میزۆپۆتامیا له زانكۆی كۆپنهانگن له دانیمارك ڕای گه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ سۆفی لوند ڕاسموسنی پسپۆڕی بایه‌لۆجی له زانكۆی ئۆكسفۆرد، به‌شدارییان له‌م توێژینه‌وه كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌ی كه چۆن ماچكردنی لێو كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان، كه وه‌ك ده‌ربڕینێكی پێوه‌ندیی ڕۆماسی له نێوان دوو ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌درا.
توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دواین توێژینه‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ هیندستان كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 1500 ساڵ پێش زاینی.
ئاربۆلی پرۆفیسۆر به ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی و لێكۆڵینه‌وه له نووسینی بزماری له‌سه‌ر تابلۆ كۆنه‌كان، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه كه كۆنترینی سه‌رچاوه‌ی مێژوویی ماچی لێو، له میزۆپۆتامیای كۆن (عێراق) بووه.