لە دهۆك جادووگەری خۆشەویستی گیرا

:: PM:03:30:25/05/2023 ‌
لەلایەن پۆلیسی دهۆك جادووگەرێك گیرا، بە گوتەی پۆلیس ئەو ژنەی جادووی كردووە بەناوی خۆشەویستی، دەگوترێت بۆ هەر جادوویەك بڕی 300 دۆلاری وەرگرتووە.

ئەمرۆ پێنجشەم 25ی ئایار، هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بڵاوی كردەوە، دوای گەیشتنی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك  لەسەر ئەوەی كە ژنێك لە بەرانبەر بڕێك پارە، لە ناو سەنتەری پارێزگای دهۆك كاری جادووگەری و نوشتە و فێڵبازی دەكات. دەستكرا بە بەدواداچوون.

باس لەوەش كراوە، دواتر دەستبەجێ پۆلیسی بنكەی خەبات ئەو ژنەیان گرت و ڕەوانەی دادگا كرا بەمەبەستی لێكۆڵینەوە.

روون كراوەتەوە، چەندان بەڵگەی پێویست بەدەست پۆلیس كەوتووە و ئەو ژنە لە لێكۆڵینەوەكاندا ددانی بە تاوانەكەیدا ناوە. خۆی گوتوویەتی چەندان كەسی لە خشتە بردووە. ئەو كارەی كردوویەتی هیچ ڕاست نییە و تەنیا فێڵێكە لە خەڵك دەكرێت لە بەرانبەر وەرگرتنی بڕێك پارە.

لەكاتی گرتنی ئەوەیش ئاشكرا بووە، ئەو ژنەی جادووی كردووە بەناوی خۆشەویستی و بۆ هەر جادوویەك، بڕی 300 دۆلاری وەرگرتووە.




وشە - رامیار جەواد