به‌شێك له میدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكن، له به‌رانبه‌ر كارێكی تری كه‌ناڵی رووداو ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن كه میدیاكارێكی سلێمانییان له كه‌ناڵه‌كه‌دا وه‌رگرتووه‌ته‌وه، له كاتێكدا پێشتر كه‌ناڵه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبێكی تر جێهێشتبوو.
هیوا جه‌مال یه‌كێك له كارمه‌ندانی كه‌ناڵی رووداو بوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی تری ئاسمانی له سلێمانی رووداوی جێهێشت، به‌ڵام كێشه‌كانی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگر بوو له به‌رده‌م كه‌ناڵه نوێیه‌كه و ئه‌وه‌یش هۆكار بوو كه هیوا جه‌مال و چه‌ندانی تر به‌بێ كار بمێننه‌وه.
ئێسته دوای ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌دا، هیوا جه‌مال جارێكی تر له كه‌ناڵی رووداو وه‌رگیراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش ناڕه‌زایی میدیاكارانی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د به‌كر یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه‌كانه و به واڵی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، چیرۆكی هیوا جه‌مال و كه‌ناڵی ڕووداو چییه؟، كێ زانیاری هه‌یه با پێمان بڵێ، هیوا جه‌مال به‌كامه ڕوو و ڕووداویش به‌كامه لۆجیك بڕیاریان داوه جارێكی تر به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن؟.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه باسی له‌وه كردووه كه "كه‌س نییه به‌ڕووداو بڵێ به‌ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس و ڕاگه‌یاندنكاری به ئه‌زموون و دڵسۆز و كارامه‌مان هه‌یه، به‌جۆرێك كه زۆری وه‌ك هیوا جه‌مال ده‌بێ لێیانه‌وه فێربن؟".
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ چۆمان هیوا رۆژنامه‌نووس له رادیۆی ده‌نگی كوردستان، به‌ڵگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا جه‌مالی بۆ كه‌ناڵی رووداو بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌رپرسیاریه‌تی دراوه‌تێ و وه‌ك ئه‌و باسی كردووه، به‌رپرسیاریه‌تی به‌ش له كه‌ناڵی رووداو كه ئێسته هیوا جه‌مال به‌رپرسی به‌شه، مووچه‌كانیان (50 وه‌ره‌قه‌یه).
روونیشی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی لـه پێنـاو دامه‌زراندنی ده‌زگا نوێـیه‌كه‌یان، وێستگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی له كه‌ناڵی ڕووداو گواسته‌وه دامه‌زراوه‌ی "ئایـپڵه‌س" دواتـر ڕووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی به‌سه‌ردا هات، كه‌ناڵه‌كه و كۆمه‌ڵێك میدیاكار گه‌یشتنه بنبه‌ستی كاركردن.
دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ڕۆژنامه‌وان هـیوا جه‌مال وێـڕای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو، به‌سیفه‌تی به‌رپرسی به‌شی ئاوتـپووت ده‌ستـبه‌كار بووه‌ته‌وه.