كچێكی ئوسترالی دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له چاڵێنجێكی مه‌ترسیداری تیك تۆك كرد، گیانی له ده‌ست دا، خێزانی كچه‌كه هۆشدارییان داوه له مه‌ترسی ئه‌و چاڵێنجانه‌ی تیك تۆك كه وا ده‌كه‌ن گه‌نجان بۆ خۆیان ڕابكێشن.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، كچه‌كه به ناوی ئیسرا هاینزی ته‌مه‌ن 13 ساڵ، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو و بەهۆیەوە گیانی له ده‌ست دا، ئه‌مەیش به‌هۆی به‌شداریكردنی له چاڵێنجی هه‌ڵمژینی بۆنخۆشكه‌رێك.
كچه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ له ژێر ئامێری چاودێری چڕ ماوەتەوە
خێزانی هاینز داوایان له ده‌سه‌ڵاتداران كردووه ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر، بۆ ڕێگریكردن له مردنی كه‌سانی تر كه له‌وانه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و جۆره چاڵنجانە له تۆڕه‌كان دا، گیان له ده‌ست بده‌ن.
به‌گوته‌ی دایكی ئیسرا، كچه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ له ژێر ئامێری زیندوو هێشتنه‌وه و لە ژووری چاودێریی چڕ ماوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێشكی زیانێكی زۆری پێگه‌یشتبوو، ئه‌مه وای كردووه خێزانه‌كه‌ی بڕیاری وه‌ستاندنی ئامێره‌كه بده‌ن.
چاڵێنگه‌كه ته‌نیا له هه‌ڵمژینی شووشه‌ی بۆنخۆشكه‌ردا نییه، به‌ڵكو بۆیاخ و پۆشاك و گاز و ماده كیمیاییه مه‌ترسیداره‌كانی تریش بۆن ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌رده له ویلایه‌تی ڤیكتۆریا له ئوسترالیا، وه‌ڵامی هۆشداریی خێزانی هاینزی دایه‌وه، بڕیاری دا هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خوێندكاران له زیانه‌كانی هه‌ڵمژینی بۆنی مادە کیمیاییە مه‌ترسیداره‌كان و كاریگه‌رییه كوشنده‌كانیان.
"تیك تۆك"، تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ت كراوه به ڤیدیۆی كورت بۆ سیستمه‌كانی "ئای یۆ ئێس و ئه‌ندرۆید"، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌یلوولی ساڵی 2016 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "بایتی دانسه‌وه" و له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ئاپی "موزیكڵی"یه‌كیان گرت و كران به یه‌ك به‌رنامه، ئاپی تیك تۆك ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه و به‌نزیكه‌ی 34 زمان به‌رده‌سته و زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانیشی هه‌رزه‌كارن.