له یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له هه‌ولێر، كرێكارێك كه‌وته خواره‌وه و گیانی له ده‌ست دا، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له سلێمانیش به هه‌مانشێوه كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵێكی "وشه" له پڕۆژه‌ی "پارك ڤی‌و" له هه‌ولێر كرێكارێك كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه و ئێسته ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی ئه‌یلوول، له سلێمانی كرێكارێك به‌ناوی "وه‌حید عه‌بدوڵا"، / 25 ساڵ/ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له باڵه‌خانه‌ی پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون گیانی له‌ده‌ستدا.