د.محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، ئاڵوگۆڕی له پۆستی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای دهۆك كرد و به‌رێوه‌به‌رێكی نوێ له سنووره‌كه‌دا ده‌ست به‌كار بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئه‌یلوول، له ڕێوڕه‌سمێكدا، د. هه‌ڤاڵ سدیق وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی دهۆك له شوێنی كوردۆ ئیحسان به‌رێوه‌به‌ری پێشووی وه‌به‌رهێنان، به بڕیاری د.محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ستبه‌كار بوو.
د.محه‌مه‌د شوكری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ستایشی رۆڵی به‌رێوه‌به‌ری پێشووی كرد كه خزمه‌تی به‌رچاوی له سێكته‌ری وه‌به‌رهێناندا كردووه. دووپاتی له پێشخستنی زیاتری كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له سنووره‌كه‌دا كرده‌وه.
یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان، پێشڤه‌چوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه‌رتی وه‌به‌رهێنانه كه له‌ماوه‌ی رابردوو، جگه له چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی رژد، هاوكات ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌گه‌ڕخستنه‌وه كه كاركردن تێیاندا راگیرابوو.