به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری ئاكرێ ئاشكرای كرد، ره‌زامه‌ندیی دراوه بۆ دروستكردنی به‌نداوی مه‌نداوه به گوژمه‌ی 500 ملیۆن دۆلار كه هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك سوودی لێ وه‌رده‌گرن .
ره‌مه‌زان شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری ئاكرێ، بۆ "وشه" گوتی، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دروستكردنی به‌نداوی مه‌نداوه دراوه كه به هاوئاهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دروست ده‌كرێت، لیژنه‌یه‌كی باڵا هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی دووباره پشكنینی بۆ بكرێته‌وه و به‌رزییه‌كه‌ی زیاتر بكرێت بۆ 70 مه‌تر، هاوكات به‌نداوه‌كه گه‌وره‌تر بێت كه 500 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه .
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و به‌نداوه له‌سه‌ر زێی گه‌وره دروست ده‌كرێت و پێویست بوو له‌مساڵ ده‌ست پێ بكرێت، كاری پێداچوونه‌وه به دیزاینه‌كه‌ی ته‌واو بكرێت و ده‌ست پێ بكرێت، چونكه به‌نداوه‌كه زۆر گرنگه و هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك سوودی لێ وه‌رده‌گرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی زێی گه‌وره ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو پارێزگا، بۆیه هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بووه و ته‌نیا ماوه ده‌ست پێ بكرێت .
شه‌ریف باسی له‌وه كرد، به‌نداوه‌كه گه‌وره‌یه و تا 400 ملیۆن مه‌تر چوار گۆشه ئاوی تێدا گل ده‌درێته‌وه، بۆیه سوودی زۆری بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاری و هه‌موو بواره‌كانی تر ده‌بێت .
وشه/ بڵند ئیبراهیم