له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری و پاڵپشتیكردنی جووتیاران و به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی تشرینی دووه‌م، دوو تۆن هه‌نگوینی كوالیتی به‌رزی كوردستان له ڕێگه‌ی ئاسمانییه‌وه گه‌یشته قه‌ته‌ڕ.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، تا ئێسته تۆنێك هه‌نگوین به بازاڕه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق فرۆشراوه كه مانگی داهاتوو له بازاڕه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت و ئه‌مه‌یش ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی باشی هه‌نگه‌وانانی كوردستان.
ئه‌م هه‌وڵه به سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجامدرا، كه زیاتر له 200 هه‌نگه‌وان تێیدا به‌شدارن و نزیكه‌ی 100 هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت.
هه‌روه‌ها پێوه‌ندیی نوێ له‌گه‌ڵ فرۆشیار و بازاڕه‌كانی قه‌ته‌ڕ و وڵاتانی تری كه‌نداو به گشتی دروست ده‌كات. هه‌نگوینه‌كه‌ش هی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی زیاتر و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی نوێی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی كه‌نداودا.