دكتۆر خالید حه‌یده‌ر پرۆفیسۆری بواری ئابووری و مامۆستای زانكۆ، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگی و كاریگه‌ریی كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس و باس له‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و شاندی یاوه‌ری، ده‌توانن ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره بۆ هه‌رێم به‌ده‌ست بهێنن و كوردستان پڕ بكه‌ن له گه‌وره كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان و ژێرخانی ئابووریی هه‌رێم به‌هێز بكه‌ن.
ئه‌مساڵ كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس تا چ ئاستێك بۆ كوردستان جیاواز ده‌بێت؟
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شداره له كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس، شانبه‌شانی دوو هه‌زار و 800 كه‌س له‌وێیه، له‌باره‌ی كه‌رتی ئابووری قسه ده‌كات و بۆچوونی خۆی ده‌خاته روو، له‌و ژماره‌یه‌ش 60 سه‌رۆك وڵات به‌شدارن كه خاوه‌نی ئابووریی به‌هێزن، له‌گه‌ڵ چه‌ندان وه‌به‌رهێنه‌ری گه‌وره و به‌ناوبانگ.
كوردستان چۆن بتوانێت له‌و كۆڕبه‌نده ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌بێت؟
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له بواری وه‌به‌رهێنان به‌هێز بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دنیا و رایان بكێشێت بۆ ناو هه‌رێم، ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه دێت هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی باشی هه‌یه، ناوبانگی باشی هه‌یه له ئاسایش و سه‌قامگیری و وه‌به‌رهێنه‌ره گه‌وره‌كانیش له‌گه‌ڵ كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردان، هه‌روه‌ها ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بار و گونجاوه بۆ وه‌به‌رهێنان، ژینگه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشه بۆ سه‌رمایه‌دار و بازرگانان و ده‌توانن به ئاسووده‌یی و له ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیر كاری خۆیان بكه‌ن، وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كانیش هه‌میشه ده‌یانه‌وێ وڵاتی نوێ تاقی بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش به‌دوای ناوچه‌ی ئارام‌دا ده‌گه‌ڕێن.
دروشمی ئه‌مساڵ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه‌یه ئه‌م دروشمه بۆ هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن؟
ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ی داڤۆس، ئه‌مساڵ به دروشمی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه، له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه، زۆر له وڵاته‌كان متمانه له نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵكدا نه‌ماوه یان كه‌م بووه‌ته‌وه، له‌و كۆڕبه‌نده هه‌وڵ ده‌درێت به‌هۆی ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌وه ئه‌و متمانه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و پێوه‌ندییه، جگه له گرنگیدان به‌وه‌ی كه له‌دوای كۆرۆناوه تا ئێسته، دۆخی ئابووریی دنیا جێگیر و سه‌قامگیر نه‌بووه و هه‌وڵ ده‌درێت ورده ورده هه‌نگاو بنرێت و جێگیر ببێت.
ژیریی ده‌ستكرد باسێكی گه‌رمی كۆڕبه‌نده‌كه‌یه بۆچی؟
باس له ژیریی ده‌ستكرد ده‌كرێت كه ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی نوێ و سه‌رده‌میانه‌یه، ورده ورده وای لێ هاتووه ئه‌و زیره‌كی ده‌ستكرده شوێنی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه له كاروباره‌كان و وا ده‌كات ده‌ستی كار كه‌م ببێته‌وه.
ئه‌مساڵ كورد ماڵی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌مه هه‌نگاوی گرنگ و ئه‌رێنییه و سوودی چی ده‌بێت؟
ماڵی كورد له‌و كۆڕبه‌نده هه‌نگاوێكی زۆرباش و نوێیه، ئه‌وه شتێكه یه‌كه‌م جاره شتی وا ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی له‌وێ به‌شدارن و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ كورد كار و پێوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی بكه‌ن، سه‌ردانی ماڵی كوردی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی كوردستان و ئابووریی كوردستان و وه‌به‌رهێنان و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی تر زانیاری وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كه‌ی و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی زانیاریی ته‌واو وه‌ربگرن.
چۆن كوردستان بتوانێ كۆمپانیا گه‌وره‌كان رابكێشێته ناو هه‌رێم؟
له‌و كۆڕبه‌نده‌دا كورد یان سه‌رۆكی حكوومه‌ت و شاندی یاوه‌ری، ده‌توانن ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ هه‌رێم به‌ده‌ست بهێنن، كاری گه‌وره بكه‌ن، سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ر بۆ هه‌رێم رابكێشن، له‌و دۆخه‌ی ئێسته‌یش كه گرفت و كێشه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه، بۆیه هاتنی كه‌سی بیانی و گه‌وره كۆمپانیای ده‌ره‌وه بۆ هه‌رێم و كه‌وتنه بازاڕی پاره و دروستكردنی هه‌لی كار و به‌هێزیی ژێرخانی ئابووری، هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت و بازاڕ ده‌جووڵێنێت و كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی