هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و نرخی نه‌وت كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا نزیكه‌ی 6% هه‌ڵكشابوو، له پڕ كه‌مێك دابه‌زی، به‌ڵام ئێسته زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل له هێرشكردنه سه‌ر ره‌فه‌ح، نرخه‌كه‌ی كه‌مێك دابه‌زاند و بوونی هه‌ندێك هه‌واڵی نوێ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه، نرخه‌كه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت، به 81 دۆلار و 92 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. هاوكات به‌های نه‌وتی تێكساسیش به 76 دۆلار و 66 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، پێوه‌سته به په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان و جه‌نگ له ناوچه‌كه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و غه‌زه رابگه‌یه‌نرێت، كه‌چی خه‌ریكه شه‌ڕه‌كه به‌رفراوانتر ده‌بێت. باس له‌وه ده‌كرێ ئیسرائیل ده‌خوازێت به هه‌موو هێزه‌وه په‌لاماری ره‌فه‌ح بدات كه ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌له‌ستینی له‌و شوێنه كۆ بوونه‌ته‌وه و هیچ شوێنێكی تر نییه تا رووی تێبكه‌ن.
پێشتر هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان، به یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت هه‌ژمار كراوه
پێشتر هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان، به یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت هه‌ژمار كراوه و جگه له پرسی جه‌نگی و ئاڵۆزی و به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی ئۆكراینا، سه‌رمای سه‌ختی زستان له هه‌فته‌كانی رابردوو، هۆكار بوو له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كێڵگه‌ی نه‌وت كاركردن تێیاندا بوه‌ستێنرێت، ئه‌مه‌ش تا ئاستێك كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر بازاڕه‌كان هه‌بوو.
پێویسته بگوترێ نرخی نه‌وت له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو، به‌رزترین نرخی له ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا تۆمار كرد و گه‌یشته نزیكه‌ی 96 دۆلار. له ساڵی 2022 نرخی نه‌وت له ژێر كاریگه‌ریی جه‌نگی ئۆكراینا گه‌یشته 140 دۆلار. پێشبینی ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگی غه‌زه و ئاڵۆزییه‌كان، نرخی نه‌وت له‌مساڵدا زیاتر به‌رز ببێته‌وه.