فرۆشتنی دۆلار بە 131 هەزار دینار گەیشتە لووتكە

:: PM:02:38:12/02/2024 ‌
بانكی ناوەندی عێراق لە فرۆشتنی دۆلار بۆ دەرەوە و پارەداركردنی بازرگانان لە كڕینی كەلوپەل، ئەمڕۆ گەیشتە لووتكە و زۆرترین دۆلاری بە بازرگانان دا.

حەواڵە دەرەكییەكان لە زیادكردنی ئاشكرای بانكی ناوەندی عێراق، بە بەراورد بە فرۆشی كاش، بە ڕێژەی 98% زیادی كردووە و گەیشتووەتە 209 ملیۆن.

ئەمڕۆ دووشەم 12ـی شوبات، بانكی ناوەندی لە زیادكردنی كڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمەریكی، بڕی 213 ملیۆن و 604 هەزار و 104 دۆلاری راگەیاند، بانكەكە دۆلاری بە هەزار و 131 دینار بۆ هەر دۆلارێك بۆ بازرگانی و قەرز پاڵپشتی كردووە.

زۆربەی دۆلارەكانی بانكی ناوەندی بۆ بەهێزكردنی كڕینەكانی بازرگانان لە دەرەوەی وڵات بوو كە بڕی  209 ملیۆن و 194 هەزار و 104 دۆلار بووە، كە بەڕێژەی 98% ـی پارەی ئەمڕۆ بوو، لە كاتێكدا فرۆشی نەختینەیی گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 410 هەزار دۆلار.

ئەمڕۆ ئەو بانكانەی كە دۆلاری كاشیان كڕیوە دوو بانك بوون، لە كاتێكدا ژمارەی ئەو بانكانەی لە دەرەوەی وڵاتن 13 بانك زیادی كردووە، لە كاتێكدا كۆی گشتیی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ و دەڵاڵی بەشداربوو لە زیادكردنەكەدا، بۆ ئەمڕۆ 28 بانك بووە كە ڕۆژانی پێشتر 15 بانك بوون.



وشە - رامیار جەواد