خوشكی‌ به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتی‌ كوژرا

:: PM:02:39:13/02/2024 ‌
له‌ گوندێكی‌ سنووری‌ چه‌مچه‌ماڵ شه‌ڕ رووی داوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ژنێك كوژراوه‌ كه‌ ده‌گوترێ‌ خوشكی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ كۆچكردووی‌ سنووره‌كه‌یه‌. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی‌ شوبات، په‌یامنێری‌ "وشه‌" رای‌ گه‌یاند، له‌ گوندی‌ مه‌ملحه‌ شه‌ڕ له‌ نێوان دوو ماڵباتدا رووی‌ داوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژنێك كوژراوه‌. 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن كه‌ شه‌ڕه‌كه‌ هێشتا روون نییه‌ له‌سه‌ر چییه‌، به‌ڵام هێشتا له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه‌ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌. 

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ "وشه‌" ئه‌و ژنه‌ی‌ كوژراوه‌، خوشكی‌ حه‌مه‌ چه‌كوشه‌ كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ دیاری سنووره‌كه‌ بوو و له‌سه‌ر باڵێكی‌ یه‌كێتی‌ حیساب بوو، به‌ڵام كۆچی‌ دوایی كردووه‌. 



وشە - وشه‌