وێنە و وردەكاری.. لە كەلار پۆلیسێك بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا

:: PM:06:14:16/02/2024 ‌
بەپێی ئەو وێنەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاو كراوەتەوە ئەمڕۆ پۆلیسێكی فریاكەوتنی كەلار بە ناوی " خالید حاجی مەحموود" بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست داوە و هاتوچۆی گەرمیانیش دووپات لەوە دەكاتەوە، لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە سەبارەت بە هۆكار و چۆنیەتی رووداوەكە بەردەوامە.

ئەمڕۆ هەینی 16ی شوباتی 2024، لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لە دەستدا. 

هاتوچۆی گەرمیان روونی كردووەتەوە، لەناوشاری کەلار بەهۆی ڕووداێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە کەسێک برینداربوو ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا و دواتر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەست دا. 

لەبارەی وردەكاری رووداوەكەیشەوە پۆلیس ئاماژەی داوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری "مارسیدس " لە نزیک "قەلای شێروانە" لە هاووڵاتیەک دەدات و بەو هۆیەوە بریندار دەبێت، پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا  و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە سەبارەت بەهۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە بەردوامە.






وشە - پۆڵا مەحموود