ئه‌وقافی هه‌ولێر له‌باره‌ی دەنگۆى دوورخستنه‌وه‌ی مه‌لا فاتح شارستێنی روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێن، خۆی بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه چیتر وتار نه‌دات.
ئه‌وقاف له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا كه ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رای گه‌یاندووه، له هه‌ندێك شوێن بۆ نانه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاریی دوور له پره‌نسیپه‌كانی كاری میدیایی و پیشه‌یی، هه‌واڵ له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌لا فاتح شارستێنی له وتاردان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
"لێره‌وه به ھه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یەنین كه گوێگرتن له قسه‌كانی له ڕۆژی ھه‌ینی 16ی شوبات، كه خۆی باسی وتاری ھه‌ینی له مزگه‌وتی ڕێگه‌ی به‌ھه‌شت ده‌كات و ھۆكاره‌كانی به جوانی ڕوون ده‌كاته‌وه، مامۆستا مه‌لا فاتح لای ھه‌موومان كه‌سێكی دڵسۆز به ئاین و نیشتمانه و ڕێزی تایبه‌تی ھه‌یه، خۆی له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م بڕیاره‌ی داوه، ھه‌میشه ده‌رگاكانمان بۆی كراوه‌یه". ئه‌وقاف له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وای نووسیوه.
ئه‌و مه‌لایه پێشتر له سلێمانی وتاری ده‌دا و دواتر هاته مزگه‌وتی به‌هه‌شت له هه‌ولێر، یه‌كێك بوو له‌و مه‌لایانه‌ی كه جه‌ماوه‌رێكی زۆری موسڵمان گوێیان بۆ وتاره‌كانی ده‌گرت.