سەرۆكی حكوومەت بەشداری لە پرسەی سەید محسین تاوەگۆزی دەكات

:: PM:05:06:22/02/2024 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە پرسەی سەید محسین سەید محەمەد تاوەگۆزی كرد.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی شوبات، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شارۆكەی زەڕایەن، بەشداری لە پرسەی كەسایەتیی كۆمەڵایەتیی ناسراو سەید محسین سەید محەمەد تاوەگۆزی كرد.

سەرۆكی حكوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات.


وشە - رامیار جەواد