فازل به‌شاره‌تی كادری پێشكه‌وتووی پارتی و ئه‌ندامی خولی پێشتری په‌رله‌مانی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێك و باس له‌وه ده‌كات، پێویسته یه‌كێتی فرمێسكه‌كانی ئاماده بكات بۆ دوای هه‌ڵبژاردن. دووپاتیش ده‌كاته‌وه كه تیمی پارتی له‌ناو حكوومه‌ت درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ناكه‌ن و چه‌واشه‌كاری ناكه‌ن.
یه‌كێتی ده‌ڵێن تیمی حكوومی پارتی ده‌ستیان به‌سه‌ر مووچه گرتووه؟
تیمی یه‌كێتی یان ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یڵێت ئاره‌زووی خۆیانه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یكات، خه‌مخواردنه له به‌ركه‌وته‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و مووچه‌خۆران، له نێوان مووچه‌خۆر بۆ مووچه‌خۆرێكی تر نه جیاوازی هه‌یه و نه له پێشینه كه‌سێك به‌سه‌ر كه‌سێكی تر هه‌یه، یه‌كێتی چی ده‌ڵێت با بیڵێت، ئه‌وه گرنگه سه‌رۆكی حكوومه‌ت چی باشه بۆ فه‌رمانبه‌رانی بكات.
ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌یكات له پێناو چییه و ده‌یه‌وێت به‌چی بگات؟
ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌یكات بۆ دروستكردنی دووبه‌ره‌كی و دابڕاندنی خه‌ڵك و مووچه‌خۆری كوردستانه له‌ناو یه‌كتر و له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق كردوویه‌تی له‌لای هه‌رێمی كوردستان قبووڵكراو نییه، چونكه له هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له ته‌واوی به‌ركه‌وته و مافی مووچه‌خۆران له ته‌واوی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ناكرێت به‌غدا مووچه بۆ چه‌ند ده‌زگایه‌ك بنێرێت و بۆ هێزه ته‌ناهی و سه‌ربازییه‌كانی نه‌نێرێت، ئه‌ی كێ مووچه‌ی ئه‌وان دابین بكات و كێ به‌رپرسه له‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و تیمی پارتی له حكوومه‌ت، هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسانه‌ی خه‌مخۆرانه‌یه بۆ ته‌واوی مووچه‌خۆران.
یه‌كێتی به‌رده‌وام له‌ناو حكوومه‌ته و دژایه‌تی حكوومه‌تیش ده‌كات؟
ئه‌وه هه‌ستنه‌كردنه به به‌رپرسیاریه‌تی، پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه حكوومه‌تیان پێكهێناوه و پێكه‌وه به‌رپرسین له هه‌موو كه‌ینوبه‌ینێكی حكوومه‌ت و هه‌موو باشی و خراپه‌كانی ناو حكوومه‌ت و هه‌موو توێژه‌كانی خه‌ڵك، به‌لاَم له هه‌ر شوێنێكدا یه‌كێتی دۆخه‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بوو، له‌ناو بازنه‌ی حكوومه‌ت دێته ده‌ره‌وه و هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌ت، به‌لاَم پارتی خاوه‌نی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستانه، پێداگریی ده‌كات له مووچه و بودجه‌ی خه‌ڵك، پارتی به‌رپرسانه ئه‌و كارانه ده‌كات و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆ كردوویه‌تی ئه‌وه‌نده شتێكی كه‌مه، خه‌ڵك به‌و جۆره هێرش ده‌كه‌ن؟
پێم وایه خه‌ڵكێكی زۆر و له داهاتووشدا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، ده‌بنه شاهیدی ئه‌و كاره گرنگانه‌ی كه كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی.
یه‌كێتی ده‌ڵێت ئێمه بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ین و پارتی به دۆڕاو ناو ده‌بات له دوای بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی؟
یه‌كێتی ده‌بێت له ئێسته‌وه خۆیان بۆ ئه‌و فرمێسكه ئاماده بكه‌ن دوای هه‌ڵبژاردن ده‌یڕێژن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی