دوو گه‌نج له‌ كاتی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر كچێك ده‌گیرێن

:: AM:10:42:03/04/2024 ‌
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، هێزێكی پۆلیس له‌ ناوه‌ندی به‌غدای پایه‌ته‌ختی عێراق، له‌ كاتی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر كچێكی هه‌رزه‌كار، دوو گه‌نجی هه‌رزه‌كار ده‌گرن.

پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌ ته‌نناهییه‌كه‌، له‌ شه‌قامی قه‌نات له‌ گه‌ڕه‌كی به‌غدا جه‌دیده‌ی ناوه‌ندی به‌غدا، هێزێكی پۆلیس دوو گه‌نج ده‌گرن كه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و چه‌كی سپی "چه‌قۆ"، ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچێكی هه‌رزه‌كار.

سه‌رچاوه‌كه‌ زیاتر گوتی، گه‌نجه‌كان كه‌ ئه‌وانیش هه‌رزه‌كارن، كچێكی هه‌رزه‌كاریان به‌ ماتۆڕ "توك توك" هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ شوێنێكی چۆڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌، به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی "چه‌قۆیه‌كی گه‌وره‌" ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردووه‌ته‌ سه‌ر، له‌ كاتی كرده‌كه‌یان پۆلیس هه‌ردووكیانی گرتووه‌.

له‌باره‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجه‌كان و كچه‌كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ گوتی، كوڕه‌كان یه‌كیان له‌دایكبووی 2007 و ئه‌وی تریشیان له‌دایكبووی 2010یه‌. كچه‌ هه‌رزه‌كاره‌كه‌یش له‌دایكبووی 2009یه‌.

ئێسته‌ هه‌رسێكیان گیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كرێت.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د