هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وت به‌هۆی كۆمه‌ڵێك رووداوی ناوچه‌یی و جیهانی له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدا بوو، به‌ڵام دواجار به نزمترین نرخی له‌م مانگه‌دا داخرا.
نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای هه‌فته‌كه له ژێر كاریگه‌ریی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائی، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و له ناوه‌ڕاستی هه‌فته دابه‌زییه‌وه، له دوای رۆژی ههفتهبازاڕهكه دیسان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و ئێواره‌كه‌ی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زییه‌وه.
دوێنێ هه‌ینی گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌و هێرشه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه ئیسرائیل كردیه سه‌ر ئێران و كاتێك مه‌ترسییه‌كان له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ره‌وینه‌وه، نرخه‌كه‌ی دابه‌زییه‌وه.
رخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت كه گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 91 دۆلار، دابەزی و به 87 دۆلار و 15 سه‌نت داخرا
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت كه گه‌یشتبووه نزیكه‌ی 91 دۆلار، دابەزی و به 87 دۆلار و 15 سه‌نت داخرا، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشته 82 دۆلار.
به‌ده‌ر له پرسی شه‌ڕ و ئاڵۆزیی سه‌ربازی، گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ بازاڕه‌كانی ناوخۆی چین ده‌گه‌ڕایه‌وه. له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا گه‌شه‌ی چالاكییه پیشه‌سازییه‌كانی چین، هۆكار بوو له‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازیی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه، به‌ڵام دواین زانیارییه‌كان باس له پاشه‌كشه‌ی بازاڕه‌كانی ناوخۆی چین ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازی كه‌م ببێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له ئه‌مه‌ریكاش قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌و وڵاته كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ره له‌سه‌ر نرخی نه‌وت، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و له سه‌رووی ئه‌و قهبارهیهیه كه پێشتر چاودێرانی بازاڕ پێشبینییان كردبوو.