وەڵامێكی توندی موسەنا ئەمین دەدرێتەوە.. مووچە مافە و خێر و سەدەقە نییە

:: PM:06:14:20/04/2024 ‌
موسەنا ئەمین كە خەریكە خۆی وەك بریكاری خوا پێشان دەدات و بەهەشتی بۆ سەرۆكی دادگای فیدراڵ مسۆگەر كردووە، بە توندی وەڵامی دەدرێتەوە، كە مووچە مافی خەڵكی كوردستانە و كەس بۆی نییە وەك خێر و سەدەقە بەكاری بێنێ‌.

ئامانج خۆشناو چاودێری سیاسی، لە وەڵامی قسەكانی موسەنا ئەمین كە ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گوتی، بە سەرۆكی دادگای فیدراڵی گوتووە بە كەوشەوە دەچێتە بەهەشت. دەڵێ‌، رەنگە ئەو سەرۆكی دادگای فیدراڵییە دەستی هەبێت لە سەتان تاوان دژی كورد لە سەردەمی بەعسی لێخراو، بەڵام موسەنا ئەمین وەك وەكیلی خوا بەهەشتی بۆ مسۆگەر كردووە. 

ئەو دەڵێ‌، مووچە مافی خەڵكی كوردستانە و كەس خێر و سەدەقەی پێ نەكردووە، بەڵام بەداخەوە بۆ خۆفرۆشی و خۆسووككردنی جاشەكان.

"دەوڵەتی عێراق سەد ساڵە نەوت و خێر و بێری كوردستان بۆ خۆی دەبات و چەك و تەقەمەنی پێ دەكڕێت و كوردستانی پێ وێران كرد و ئەنفال و كیمیابارانی كرد، عێراق سەتان ملیار و تریلیۆن دۆلاریش بداتە كوردستان ناكاتە قەرەبووی بۆمبارانكردنی هەڵەبجە و ئەنفال، بەڵام خۆفرۆش وەفای بۆ شاری هەڵەبجەی شەهیدیش نییە". ئەو چاودێرە سیاسییە بەمشێوەیە وەڵامی موسەنا ئەمین دەداتەوە. 

لە ماوەی رابردوودا، جۆرێك لەوانە ویستوویانە چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان كە بە رێككەوتنی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرا، بیكەن بە دەستكەوتی خۆیان یان دادگای فیدراڵ، بۆئەوەی جاشایەتی خۆیان دووپات بكەنەوە.


وشە - وشه‌