ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕێی په‌كین ده‌گرێته‌به‌ر، ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رپرسه باڵاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بریتییه له تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه هه‌ستیارانه‌ی كه هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی و چینی ناكۆكیی قووڵیان هه‌یه تێیدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24 نیسان ئاژانسی ''
ڕۆیته‌رز'' ئاشكرای كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته چین، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه هه‌ردوو لایه‌ن هه‌یانه له‌باره‌ی بابه‌تی بازرگانی و سیاسی، ڕۆیته‌رز ناكۆكییه‌كانی نێوان په‌كین و واشنتنی نووسیوه، له نێوانیاندا هه‌ریه‌كه له پرسه‌كانی دروستكردنی مادده‌ی كیمیایی ''فێنتانیل'' له‌لایه‌ن چینه‌وه كه ماده‌یه‌كی ژه‌هراوییه، له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئۆكراینا و پرسی تایوان، له گرنگترین ئه‌و مژارانه‌ن كه دوو زلهێزه‌كه‌ی دنیا تێیاندا ناكۆكن.
ئامانجی سه‌ره‌كی بلینكن شه‌ڕی ئۆكراینایه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ چین ڕابگرێت له هاوكاریكردنی مۆسكۆ و له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چین، ئه‌نتۆنی بلینكن فشار ده‌خاته سه‌ر په‌كین تا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووسیادا نه‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا سزای ڕووسیایان داوه، به‌ڵام پابه‌ندنه‌بوونی چین به سزاكانه‌وه كارئاسانیی بۆ ڕووسیا كردووه له سزاكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبێت.
چاوه‌ڕوان ناكرێت سه‌ردانه‌كه‌ی بلینكن ڕێككه‌وتنی گه‌وره‌ی لێ شین ببێت، به‌ڵام هه‌ردوولا پێویستیان به‌وه‌یه ده‌رگای گفتوگۆ، به‌تایبه‌ت له ڕووی سه‌ربازییه‌وه به كراوه‌یی بهێڵنه‌وه.
هەردوولا لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆکن
سه‌ردانه‌كه‌ی بلینكن دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا پاره‌داركردنی تایوانی به بڕی 8 ملیار دۆلار په‌سند كرد، چین به شێوازێكی ڕژد دژی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ تایوان.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناكۆكییه‌كانی نێوانیان، خاڵی هاوبه‌شی نێوان دوو زلهێزه‌كه‌ی دنیا، بریتییه له ڕاگرتنی ئاڵۆزی و دامركاندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چین زیاترین به‌شی نه‌وتی پێویستی وڵاته‌كه‌ی له ڕێی ئێران و كه‌نداوه‌وه به‌ده‌ست ده‌خات، بۆیه نایه‌وێت شه‌ڕی غه‌زه سه‌ر بكێشێت بۆ جه‌نگێكی هه‌رێمی به‌رفراوان، لای خۆیه‌وه واشنتن كار بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه ده‌كات و مه‌به‌ستی نییه بچێته ناو شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له ناوچه‌كه، بۆیه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی جێگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاڵی هاوبه‌شی نێوان واشنتن و په‌كینه.