چه‌كدارانی حه‌ماس 10 مووشه‌كیان له شاری ڕه‌فه‌حه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد له ناوچه‌ی ''كه‌ریم شه‌لوم''، زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پێمان ده‌ڵێن له ئه‌نجامی هێرشه مووشهكییهكهوه بریندار هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجی ئایار پێگه‌ی ''
تایمزی ئیسرائیل'' بڵاوی كرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێسته له شاری ڕه‌فه‌حه‌وه هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر ئیسرائیل و به دیاریكراوی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ''كه‌ریم شه‌لوم''، له هێرشه‌كه‌دا 10 مووشه‌ك به‌كار هێنراون و به‌م هۆیه‌شه‌وه چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون.
ئه‌نجوومه‌نی ناوچه‌ی ''ئه‌شكۆڵ'' له ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه ڕای گه‌یاند، هێرشه‌كه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیل بووه و بریندار هه‌یه، حه‌ماس به‌رپرسیارێتیی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێ، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سوپای ئیسرائیلیان كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌م هێرشه‌ی حه‌ماس له شاری ڕه‌فه‌حه‌وه دوای ئه‌وه دێت، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای چه‌كدارانی حه‌ماسیان كوشت كه سه‌رۆكایه‌تیی شانه‌یه‌كی ئه‌و گرووپه چه‌كداره‌ی ده‌كرد له غه‌زه.
دوا به دوای ئه‌و هێرشه، له هێرشێكی تری ئاسمانی‌دا، سوپای ئیسرائیل توانی سێ له‌و ئه‌ندامانه‌ی حه‌ماس بكوژێت كه له هێرشی حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 به‌شدار بوون له تێكشكاندنی هێڵی به‌رگریی ئیسرائیل و كوشتنی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی و به دیلگرتنی 249 كه‌س، ئه‌و ئه‌ندامانه سه‌ربه هێزه تایبه‌ته‌كانی (بژارده)ی حه‌ماس بوون و له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژراون.
له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل، كه‌مێك پێش ئێسته حه‌ماس له ناو شاری ڕه‌فه‌حه‌وه كه ته‌واوی شاره‌كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ئیسرائیلدایه، 10 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و چه‌ند سه‌ربازێكی سوپای ئیسرائیل بریندارن.