زاوایەك لە زەماوەندەكەیدا بە تەقەی هەڕەمەكی دەكوژرێت

:: PM:01:08:27/04/2024 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی ئەمڕۆ رای گەیاند، لە پارێزگای نەینەوا و لە دەوروبەری شاری مووسڵ، لە زەماوەندێكدا بەهۆی تەقەی هەڕەمەكی، زاواكە بەركەوت و گیانی لە دەست دا.

پێگەی "عێراقیون" ئەمڕۆ شەموو 27ی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوە تەناهییەكە، لە كاتی زەماوەندێكدا لە حەی شوهەدای رۆژئاوای مووسڵ، ئامادەبووان تەقەی هەڕەمەكییان كردووە و بەهۆیەوە فیشەك بەر زاواكە كەوتووە و گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەكە زیاتر روونی كردەوە، دوای ئەوەی زاواكە فیشەكی بەردەكەوێت، بۆ نەخۆشخانەی سینای مووسڵ گوازراوەتەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە، گیانی لە دەست دا.

دواتریش گوتی، زەماوەندەكە بۆ شین گۆڕاوە و پۆلیسیش دەڵێ، لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەست پێ كردووە.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د