سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ناوچه‌یه‌كه كه كه‌وتووه‌ته باكوری زه‌ریای ئه‌تڵه‌س و له نێوان فلۆڕیدا و پۆرتۆریكۆ هه‌ڵكه‌وتووه، له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك چیرۆك له‌باره‌ی ونبوونی ئه‌و كه‌شتییانه‌ی به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕیون، زیاتر ناسرا و بوو به یه‌كێك له شته سه‌یر و ئاڵۆزه‌كان.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین رووداوه‌كان له ساڵی 1945 رووی دا، واتا كاتێك گرووپێك له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مه‌شقێكی سه‌ربازیدا له‌م ناوچه‌یه ون بوون. له‌و كاته‌وه هه‌ر كه‌شتییه‌ك له‌م ناوچه‌یه نوقم بووبێت، ته‌نانه‌ت هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كیش كه‌وتبێته خواره‌وه، ئه‌وا هۆكاره‌كه‌ی بۆ نهێنییه‌كانی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه كه به سێگۆشه‌ی شه‌یتانیش ناوی ده‌ركردووه.
یه‌كه‌م به‌ڵگه
له ساڵی 1975 نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی به ناوی ''لاری كوشێ'' كتێبێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا باسی له‌وه كرد، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌باره‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هه‌ڵه و نادروستن و شته‌كان زۆر گه‌وره ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و به ئامار سه‌لماندی كه ژماره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ی روو ده‌ده‌ن، له ناوچه‌كانی تری زه‌ریاكه زیاتر نییه .
هه‌ندێكیان ده‌یبه‌ستنه‌وه به ئه‌فسانه و چیرۆكی ئاسمانی
سه‌ره‌ڕای ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه، تا ئێسته‌یش خه‌ڵك زانیاریی جیاواز له‌باره‌ی سێگۆشه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ندێكیان ده‌یبه‌ستنه‌وه به ئه‌فسانه و چیرۆكی ئاسمانی. هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن هه‌ر شتێك به‌و سێگۆشه‌یه‌دا تێپه‌ڕێت یان به ئاسمانه‌كه‌یدا بڕوات، ئه‌وا سێگۆشه‌كه قووتی ده‌دات.
ده‌نگۆیه‌كی تر كه هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و سێگۆشه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، بڵقه‌كانی گازی مێتانی ژێره‌وه‌ی سێگۆشه‌كه كاتێك ده‌گه‌نه سه‌ر رووی ئاوه‌كه، ده‌بنه هۆی وه‌رگه‌ڕانی كه‌شتییه‌كان و دواجار نوقمبوونیان، له كاتێكدا دواین توێژینه‌وه‌كانی زه‌ویناسیی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ریخستووه كه لانی كه‌م له 15 ساڵی رابردوودا شوێنه‌واری هیچ جۆره گازێكی مێتان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه كه مایه‌ی سه‌رنج بێت.
وه‌ڵامی مه‌ته‌ڵۆكه
پێ ده‌چێت یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌وتنی فڕۆكه‌كان و نوقمبوونی كه‌شتییه‌كان له‌م ناوچه‌یه، بۆ روودانی زریان و گه‌رده‌لوول بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌یش له سه‌رده‌مێكدا كه فڕۆكه‌وان و كه‌شتیوانه‌كان ئامێری زۆر وردیان له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له به‌رده‌ستدا نه‌بوو.
ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه به‌هۆی هه‌ندێك زریان و گه‌رده‌لوول، هه‌ندێك جار به‌رزیی شه‌پۆله‌كانی زه‌ریا له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا تا 30 مه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت كه‌شتیی زۆر گه‌وره‌ش نوقم ده‌كات، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه ئه‌و جۆره زریانانه ته‌نیا له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا روویان دابێت.
هه‌ڵه‌ی موگناتیسی
هه‌ندێك زانا پێیان وایه هه‌ڵه‌ی موگناتیسی له رابردوودا زۆرجار بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌شتیوانه‌كان رێی خۆیان ون بكه‌ن، ئێسته ئه‌و جۆره هه‌ڵانه به هیچ شێوه‌یه‌ك روو ناده‌ن، به‌ڵام له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، زۆرجار باكوری جیۆگرافی له‌گه‌ڵ باكوری موگناتیسی ده‌شێوێنرا.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، پۆلیسی كه‌نارئاوییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش هه‌ستی به هیچ مه‌ترسییه‌كی نامۆ له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا نه‌كردووه، له توێژینه‌وه‌یه‌كی تردا كه له ساڵی 2013 ئه‌نجام درا و ناوچه مه‌ترسیداره ده‌ریاییه‌كانی خسته‌ڕوو، ته‌نانه‌ت ناوی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدای نه‌خسته لیسته‌كه‌یه‌وه.
هیچ شتێک رووی نه‌داوه كه جێی سه‌رنج بێت.
دواین راپۆرته‌كانیش ده‌یسه‌لمێنن سه‌ره‌ڕای زۆریی فڕینه‌كان و جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كان و ته‌نانه‌ت روودانی هه‌ندێك زریان له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، كه‌چی هیچ شتێک رووی نه‌داوه كه جێی سه‌رنج بێت.
پێشكه‌وتی ته‌كنه‌لۆجیا و زانست له ساڵانی رابردوودا، بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی چیتر شتێك به‌ناوی مه‌ته‌ڵۆكه‌ی به‌رمۆدا جێی سه‌رنج نه‌بێت، چونكه زانست قسه‌ی له‌سه‌ر كردووه.