نرخی به‌نزین له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق له‌نێویاندا كه‌ركووك گران ده‌كرێ، به‌ڵام گرانبوونی نرخه‌كه به‌نزینی "نۆرماڵ" ناگرێته‌وه.
به گوێره‌ی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له یه‌كی ئایاره‌وه، نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی "موحه‌سه‌ن" بۆ 850 دینار به‌رز ده‌كرێته‌وه و نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی "مومتاز" بۆ 1250 دینار به‌رز ده‌كرێته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا، باسی به‌نزینی نۆڕماڵ نه‌كراوه، به‌و پێیه‌ش بێت نرخه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه كه به 450 دینار به هاووڵاتییان ده‌فرۆشرێت.
بڕیاره‌كه كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه كه تێیدا نرخی به‌نزین گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.