رووداوی مردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و چه‌ند به‌رپرسێكی تری ئه‌م وڵاته، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر بازاڕه‌كانی ئێران و نرخی تمه‌نی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاندووه.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێك بوو نرخی تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو، به‌راورد به به‌رزترین نرخی كه له مانگی رابردوودا تۆمار كرا، 13 هه‌زار تمه‌ن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتبوو و نرخی هه‌ر دۆلارێك له 70 هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ 57 هه‌زار تمه‌ن شكابوو، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی له شه‌وی رابردووه‌وه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و جارێكی تر نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته‌وه سه‌رووی 60 هه‌زار تمه‌ن.
له‌گه‌ڵ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، نرخی تمه‌نیش رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشی مووشه‌كیی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، دواتر كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیل وه‌ڵام درایه‌وه، تا چه‌ند رۆژێك نرخی تمه‌ن هه‌ر له ئاستێكی نزمدا جێگیر بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، نرخی تمه‌نیش رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه، چونكه بازاڕه‌كان هه‌ستیان به سه‌قامگیریی ده‌كرد، به‌ڵام رووداوی مردنی ره‌ئیسی دووباره جۆرێك ناسه‌قامگیریی له بازاڕه‌كانی ئێران هێناوه‌ته كایه‌وه.
ناوه‌ندی نرخی دۆلار ساڵی رابردوو سه‌رووی 45 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 35 هه‌زار تمه‌ن و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 25 هه‌زار تمه‌ن بوو.
نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن له ساڵی 2018 نزیكه‌ی سێ هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام تێكڕای نرخه‌كه له ساڵی 2020دا بووه 13 هه‌زار تمه‌ن، تێكڕای نرخه‌كه له ساڵی 2021 گه‌یشته 26 هه‌زار تمه‌ن.