وەڵامی توندی قوباد درایەوە.. ناتانەوێ ئابڕووتان بچێ؟

:: PM:07:09:02/05/2024 ‌
وەک هەموو دواکەوتنەکانی تری لە قسە و لە کردار، قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی تازە بیری کەوتووەتەوە کە دوو ساڵە بافڵ بە پاڕانەوە هەڵبژاردنی دواخستووە.

لە نوێترین قسەیدا، تاڵەبانی دەڵێ، لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین، بیری چووە کە دوو ساڵە بەهۆی یەکێتییەوە هەڵبژاردن دواکەوتووە. 

د.جیهاد حەسەن پەرلەمانتاری پێشووی کورستان، وەڵامی ئەو تاڵەبانییە دەداتەوە و دەڵێ، بیرت نییە دوو ساڵە بەهۆی ئێوەوە هەڵبژاردن دواخراوە.

ئەو دەڵێ، قوباد دوای دوو ساڵ تازە بیری هاتووەتەوە کە براکەی هەڵبژاردنی دوا خستووە و نایەوێ چیتر دوا بکەوێ، چونکە ئێستە پێیوایە بەو گۆڕانکارییانەی لە میکانیزم و یاسای هەڵبژاردن کراون، دەتوانن خۆیان لە شکستێکی شەرمهێنەر بپارێزن و نایانەوێ رێکارەکان ڕاست بکرێنەوە، بۆ ئەوەی ئابڕوویان نەچێت.

یەکێتی لە کاتێکدا دەیەوێ هەڵبژاردن بکرێ، کە دیزاینێکی بۆ کراوە و بە پاڵپشتی وڵاتان دەیانەوێ ساختەکاری رێکخراو بکەن.


وشە - وشه‌