دیسان تای خوێنبەربوون.. كەسێكی تریش گیانی لە دەست دا

:: AM:11:38:05/05/2024 ‌
سەرۆكایەتیی تەندروستیی پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ رای گەیاند، كەسێك كە گومانی لێ دەكرێ تووشی پەتای تای خوێنبەربوون بووبێت، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا و ئێستە چاوەڕێی دوا ئەنجامەكانی پشكنینەكەی دەكەن.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی ئایار بڵاوی كردووەتەوە، سەعد خەتابی بەڕٍێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە شاری مووسڵ رای گەیاند، كەسێك كە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەكە هێنراوە، لە پشكنینە سەرەتاییەكاندا گومانی لێ دەكرا تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت، دواتر بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە گیانی لە دەست دا، ئێستەیش چاوەڕێی دوا ئەنجامی پشكنینەكە دەكەین.

زیاتر روونی كردەوە، ئەو كەسەی تووشی نەخۆشییەكە بووە، لە دایكبووی ساڵی 1974ـە و فرۆشیاری مانگا بووە، لە پشكنینە سەرەتاییەكاندا گومانی تووشبوو بە پەتای تای خوێنبەربوونی لێ دەكرا، بۆیە لە نەخۆشەكانی تركان جیا كردەوە و خوێنەكەیمان بۆ پشكنین بۆ بەغدا ناردووە، كەسەكە دوێنێ گیانی لە دەست دا، تا ئێستەیش چاوەڕێی پشكنینەكەی بەغدا دەكەین.

دواتریش بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن سینای مووسڵ دووپاتی كردەوە، ئێستە چاوەڕێی ئەنجامی تاقیگەكانی تەندروستیی گشتیی بەغدا دەكەین، تا دڵنیا بین لەوەی تووشی پەتاكە بووە یان نا.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د