بڕیاره ئەمڕۆ شی جینگ پینگ سه‌ردانی ئه‌وروپا بكات و یه‌كه‌مجار ده‌چێته پاریس، ئه‌مه‌یش دوای پێنج ساڵ له سه‌ردانی ئه‌و سه‌رۆكه بۆ ئه‌وروپا، ماكرۆن به‌ڵێنی داوه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه ئۆكراینا بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ئایار، پێگه‌ی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' بڵاوی كرده‌وه، ماكرۆن به نیازه داوا له شی جینگ پینگ سه‌رۆكی چین بكات، ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی كه له‌گه‌ڵ ڕووسیا دایمه‌زراندووه، به‌كاری بهێنێت بۆ فشار خستنه‌سه‌ر مۆسكۆ و كۆتاهێنان به شه‌ڕی ئۆكراینا.
لای خۆیه‌وه شی جینگ پینگ مه‌به‌ستیه‌تی ده‌سه‌ڵاته ئابوورییه‌كه‌ی به‌كار بهێنێت و وه‌ك نموونه‌یه‌كی به‌هێز خۆی پێشانی ئه‌وروپییه‌كان بدات، به‌تایبه‌تی له كاتێكی وه‌ك ئێسته كه شه‌ڕی ڕووسه‌كان له ئۆكراینا، ئه‌وروپای به‌گیر هێناوه له ڕووی ئابوورییه‌وه.
دوای شی، بایدن دێتە پاریس
له پاڵ پرسی ئۆكراینا، ماكرۆن به نیازه ئه‌و ئاسته‌نگانه باس بكات كه بوونه‌ته هۆی كزبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌ڵام سه‌رنجی ماكرۆن تایبه‌ت ده‌بێت به ئۆكراینا، ماكرۆن مه‌به‌ستیه‌تی له ڕێی شی جینگ پینگه‌وه ده‌روازه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ كۆتاهێنان به شه‌ڕی ئۆكراینا.
فڕه‌نسا بووه‌ته ڕێڕه‌وی دیپلۆماسی و دوای پێشوازیكردن له شی له ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو، بڕیاره جۆی بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بچێته پاریس و ڕاسته‌وخۆ له ئه‌وروپاوه تاوتوێی دۆخی ئۆكراینا بكات.