كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوی عه‌تا ڕۆسته‌مپوور، له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژرا. له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سێیه‌م كۆڵبه‌ره كه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژراوه.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌م هێزه‌كانی ئێران له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه، ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كرد و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی عه‌تا ڕۆسته‌مپوور ته‌مه‌ن 40 كوژرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبیی بانه گواستراوه‌ته‌وه و تا ئێسته ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌و كۆڵبه‌ره خێزاندار و باوكی سێ منداڵه.
رۆژی هه‌ینیش كۆڵبه‌رێكی تری كورد به ناوی جه‌لال سۆهرابی كه خێزاندار و باوكی دوو كچ بوو، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران کوژرا
رۆژی هه‌ینیش كۆڵبه‌رێكی تری كورد به ناوی جه‌لال سۆهرابی كه خێزاندار و باوكی دوو كچ بوو، له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری بانه، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێران گیانی له ده‌ست دا. هه‌ر هه‌فته‌ی رابردوو كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به ناوی هێمن ئه‌حمه‌دی، به ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له سنوور گیانی له ده‌ست دا.
له ماوه‌ی مانگی نیسانی رابردوودا، لانی كه‌م 37 كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون یان بریندار كراون، 92%ی ئه‌و كه‌سانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوونه‌ته قوربانی. ئه‌و ئاماره به‌راورد به مانگی ئادار به رێژه‌ی 59% كه‌می كرد.
له‌و ژماره‌یه چوار كۆڵبه‌ر كوژراون و 33 كۆڵبه‌ریش بریندار كراون. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا لانی كه‌م سێ منداڵی كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی پارسا حوسێنی و سه‌هه‌ند كه هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 16 ساڵ و خه‌ڵكی پاوه و ماهان مورادی ته‌مه‌ن 17 ساڵ و خه‌ڵكی جوانڕۆ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بریندار كراون.
مێهرداد عه‌بدوڵازاده خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، ئومێد سه‌یدی خه‌ڵكی سنه، سه‌یوان ده‌ست ئهفكهن خه‌ڵكی مه‌ریوان و شوانه ئه‌حمه‌دپوور خه‌ڵكی بانه، ئه‌و چوار كۆڵبه‌ره بوون كه له مانگی نیساندا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران گیانیان له ده‌ست داوه.
جێی باسه له پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سنه زۆرترین قوربانیی كۆڵبه‌ری هه‌بووه به 20 حاڵه‌ت، كرماشان به 16 حاڵه‌ت له ریزبه‌ندی دووه و ورمێ به یه‌ك حاڵه‌ت له ریزبه‌ندیی سێیه‌مدا دێت.
له مانگی ئاداری ئه‌مساڵیشدا لانی كه‌م 91 كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووبوونه قوربانی، كه 66%یان به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه و به‌راورد به مانگی شوبات 36% زیادی كردبوو.
13 كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و 78 كۆڵبه‌ریش بریندار كراون
له‌و ژماره‌یه‌دا 13 كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و 78 كۆڵبه‌ریش بریندار كراون، زۆرترین ژماره‌ی كۆڵبه‌ری كوژراو یان بریندار كه 44 حاڵه‌ته، له سنووری پارێزگای سنه تۆمار كراون.
دۆخی ئابووری ئێران خراپه و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و گرانی وایكردووه، خه‌ڵك له ناوچه سنوورییه‌كان بۆ دابینكردنی بژێوییان، هانا بۆ كۆڵبه‌ری ببه‌ن و له هه‌ردوو دیوی سنوور شتومه‌ك به كۆڵ بگوازنه‌وه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌شیان پێ به ره‌وا نازانێت و ته‌قه‌یان لێ ده‌كات.