دوای ئه‌مه‌ریكا، فڕه‌نسا وه‌ك یه‌كه‌مین وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دژی ئاماده‌كارییه‌كانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح هاته ده‌نگ، فڕه‌نسا پێی وایه هێرشه‌كه ده‌بێته هۆی به زۆره‌مله ئاواره‌كردنی سڤیله‌كان و تاوانی جه‌نگ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی ئایار، فڕه‌نسا له‌سه‌ر هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح هاته ده‌نگ و ڕای گه‌یاند، فڕه‌نسا به توندی دژی هێرشی ئیسرائیله بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئیسرائیل ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح ده‌ست پێ كرد، سوپای ئیسرائیل داوای له دانیشتووانی شاری ڕه‌فه‌ح كردووه، سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه به‌ره‌و ناوچه‌ی مرۆیی له خان یونس جێبهێڵن.
هێرشکردنە سەر ڕەفەح تاوانی جەنگ بە دەوای خۆیدا دێنێت
فڕه‌نسا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، به توندترین شێوه دژی هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیلن بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح، كه جێی نیشته‌جێبوونی زیاتۆ له ملیۆن و نیوێك خه‌ڵكی سڤیل و ئاواره‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فره‌نسا
بڵاوی كرده‌وه، به زۆره‌مله ئاواره‌كردنی خه‌ڵك تاوانی جه‌نگه و جێی قبووڵكردن نییه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی فڕه‌نسا دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ ئاشكرابوو هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی فیشه‌كی به ئیسرائیل ڕاگرتووه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح.