گۆڤاری "ڤۆربس" له راپۆرتێكدا، باس له ملیاردێره‌كانی عه‌ره‌ب ده‌كات كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی كه‌نداون، ئاماژه‌ی داوه كه ملیاردێره‌كانی عه‌ره‌ب به‌راورد به ساڵی رابردوو، داهاته‌كانیان زیاتر بوو و هاوكات ئه‌مساڵ چه‌ند ملیاردێرێكی تریش هاتوونه‌ته ریزی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی عه‌ره‌ب.
پێگه‌ی "ئیلاف" به ئاماژه به گۆڤاری "
ڤۆربس"، ملیاردێره‌كانی عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له 15 خێزان و كه‌سایه‌تی پێكهاتوون. بۆیه له لیستێدا كۆكراوه‌ی پاره و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانیان ئاماژه پێ كردووه كه لێره‌دا لیسته‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
داهاتی گشتیی خێزانی علیان له سعوودیه، ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته هه‌شت ملیار دۆلار و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌یان هه‌مه‌جۆره. هاوكات خێزانی شایع له كوێت، داهاتی گشتیی خێزانه‌كه پێنج ملیار دۆلاره و سه‌رچاوه‌كه‌یشی به‌هه‌مانشێوه هه‌مه‌جۆره.
خێزانی خرافی له كوێت كۆی گشتیی داهاته‌كه‌یان بۆ ئه‌مساڵ ده‌گاته پێنج ملیار، ئه‌وانیش سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌یان هه‌مه‌جۆره. خێزانی ئه‌بو داود له سعوودیه كۆی گشتیی داهاته‌كه‌یان ده‌گاته چوار ملیار دۆلار، به‌هه‌مانشێوه سه‌رچاوه‌كه‌یان هه‌مه‌جۆره.
خێزانی عه‌جلانیش له سعوودیه، كۆی گشتیی داهاته‌كه‌یان بۆ ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌یان بواری خانووبه‌ره و جلوبه‌رگ و پیشه‌سازیی تایبه‌ته. خێزانی جابریش له ئیمارات، كۆی گشتیی داهاته‌كه‌یان ده‌گاته دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌یان دروستكردنی باڵه‌خانه و پیشه‌سازییه.
خالید به‌قشان و خێزانه‌كه‌ی له سعوودیه، كۆی داهاته‌كه‌یان ده‌گاته دوو ملیار دۆلار و سه‌رچاوه‌كه‌یان پیپسی و خانووبه‌ره‌یه. خێزانی حه‌كیریش له سعوودیه، كۆی گشتیی داهاته‌كه‌یان ده‌گاته ملیارێك و 800 ملیۆن دۆلار، سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌یان سه‌نته‌ره‌كانی بازاڕكردنه، جیا له پیشه‌سازی.
ئه‌حمه‌د سالم به‌قشان و خێزانه‌كه‌ی له سعوودیه، كۆی گشتیی داهاته‌كه‌یان بۆ ئه‌مساڵ ده‌گاته ملیارێك و 800 ملیۆن دۆلار، سه‌رچاوه‌كه‌شیان پیپسی و پۆڵایه. هه‌روه‌ها خێزانی شه‌ربه‌تلی له سعوودیه، كۆی گشتیی داهاته‌كه‌یان ده‌گاته ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلار، سه‌رچاوه‌كه‌شیان وه‌به‌رهێنان و خانووبه‌ره‌یه.
خێزانی را‌شد له سعوودیه، كۆی گشتیی داهاته‌كه‌یان بۆ ئه‌مساڵ ده‌گاته ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلار، سه‌رچاوه‌كه‌شیان هه‌مه‌جۆره. خێزانی ده‌باغیش له سعوودیه، داهاته‌كه‌یان ده‌گاته ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار، سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌یان وه‌به‌رهێنانی هه‌مه‌جۆره.
خێزانی جه‌میل له سعوودیه، داهاته‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار، سه‌رچاوه‌كه‌شیان بریكاری تویۆتایه. خێزانی عه‌قیل له سعوودیه داهاته‌كه‌یان بۆ ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار، سه‌رچاوه‌كه‌یشیان پیشه‌سازیی تایبه‌ته. دواتریش خێزانی سه‌بیعی له سعوودیه، كۆی گشتیی داهاته‌كه‌یان ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلار و سه‌رچاوه‌كه‌شیان هه‌مه‌جۆره.