به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای به‌غدای پایه‌ته‌ختی عێراق، كچێكی گه‌نج له گه‌ڕێكی شاره‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی فیشه‌ك و كوژراوه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یكی ته‌ناهی ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، كچێكی گه‌نج كه ته‌مه‌نی ده‌روبه‌ری 20 ساڵه، له‌لایه‌ن كه‌سێك كه ماتۆڕسوار بووه، به چه‌كی ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتی، رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی یه‌رمووكی ناوه‌ندی به‌غدا بووه و وه‌ك كچێكی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوژراوه‌كه به پۆلیسی راگه‌یاندووه، ماتۆڕسوارهكه هه‌ندێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه و دواتر به ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێ كردووه، "بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه بكرێ ماتۆڕسوارهكه قسه‌ی چیی له‌گه‌ڵ كوژراوه‌كه كردووه".
ئه‌وه‌شی گوت كه كچه كوژراوه‌كه له گازینۆیه‌ك له گه‌ڕه‌كی یه‌رمووك كاری ده‌كرد. باس له‌وه نه‌كراوه كه ئایا بكوژ گیراوه یان نا، به‌ڵام پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوه‌كه ده‌كات.