منداڵێك بە كوژراوی دۆزرایەوە

:: AM:11:22:25/05/2024 ‌
لە دهۆك تەرمی منداڵێك بە كوژراوی دۆزراوەتەوە و بەپێی زانیارییەكان، شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە بووە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە.

ئەمڕۆ شەموو 25ـی ئایار، بەرپرسانی پۆلیسی دهۆك بە میدیاكانیان راگەیاندووە،، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی شاخكێ لە پارێزگای دهۆك، تەرمی منداڵێكیان بە كوژراوی دۆزیوەتەوە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كوژرانەكەی، تەرمی منداڵەكە ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە، بەڵام هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ڕەگەز و تەمەنی منداڵەكە تا ئێستە بڵاو نەكردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، منداڵەكە تەمەنی 11 ساڵ بووە و فیشەكێكی بەركەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لە دەست داوە.



وشە - رامیار جەواد