جه‌ژنی قوربان گه‌وره‌ترین جه‌ژنی مسوڵمانانه كه له ڕۆژی 10ـی زولحیجه‌ی هه‌موو ساڵێكی كۆچی دوای ته‌واوبوونی عه‌ره‌فه ده‌كرێت و ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت. رێوڕه‌سمی حه‌ج له یه‌ك شوێن ده‌كرێ كه مه‌ككه‌یه، به‌ڵام ناكۆكیی نێوان شیعه و سوننه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی مانگه‌كانی كۆچی، هه‌ندێك ساڵ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شیعه‌كان رۆژێك دره‌نگتر جه‌ژن بكه‌ن.
ئه‌م كێشه‌یه له دیاریكردنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش هه‌ندێك ساڵ روو ده‌دات، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ ته‌واوی وڵاتانی مسوڵمان به‌یه‌كه‌وه جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان كرد.
به‌پێی به‌دواداچوونی ''وشه'' بۆ ده‌ستپێكردنی مانگی نوێی كۆچی، ده‌ركه‌وتووه كه رۆژی یه‌كشه‌م 16ی مانگی حوزه‌یران، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه كه ده‌كاته 10 زولحیجه.
بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وه‌ی بزانرێ به‌ڕاستی 16ی حوزه‌یران 10ی زولحیجه‌یه، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستپێكی مانگی كۆچی.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی
dateandtime له پێنجی حوزه‌یرانی داهاتوو كه ده‌كاته رۆژی چوارشه‌م، له ئاسۆی هه‌ولێر خۆر سه‌عات حه‌وت و 18 خوله‌ك ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام مانگ سه‌عات شه‌ش و 28 خوله‌ك ئاوا ده‌بێت، به‌و پێیه كه مانگ له دوای خۆر ئاوا بووه هێشتا مانگی زولقه‌عده ته‌واو نه‌بووه و رۆژی پێنجشه‌م شه‌شی حوزه‌یران ده‌بێته 29ی زولقه‌عده.
له رۆژی شه‌شی حوزه‌یران خۆر له هه‌ولێر حه‌وت و 18 خوله‌ك ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام مانگ سه‌عات حه‌وت و 39 خوله‌ك ئاوا ده‌بێت، به‌و پێیه 21 خوله‌ك دوای ئاوابوونی خۆر، ئه‌وجا مانگ ئاوا ده‌بێت و ده‌رفه‌تی بینینی مانگی نوێ هه‌یه كه به زولحیجه ناسراوه، رۆژی هه‌ینی حه‌وتی حوزه‌یران ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی زولحیجه.
به‌و پێیه 21 خوله‌ك دوای ئاوابوونی خۆر، ئه‌وجا مانگ ئاوا ده‌بێت و ده‌رفه‌تی بینینی مانگی نوێ هه‌یه
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌ككه‌ش كه رووگه‌ی مسوڵمانان كه‌وتووه‌ته شاره‌كه‌وه، به‌هه‌ندێك جیاوازی له ئاوابوونی خۆر و مانگ، حه‌وتی مانگ یه‌كه‌م رۆژی مانگی زولحیجه‌یه، چونكه له شه‌شی حوزه‌یران خۆر له ئاسمانی مه‌ككه سه‌عات حه‌وت و یه‌ك خوله‌ك ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام مانگ حه‌وت و 12 خوله‌ك ئاوا ده‌بێت و 11 خوله‌ك مانگ له دوای خۆر ئاوا ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر حه‌وتی حوزه‌یران یه‌كه‌م رۆژی مانگی نوێی كۆچی بێ، ئه‌وا 16ی حوزه‌یران ده‌بێته 10یه‌م رۆژی مانگی زولحیجه كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.