گەنجێكی 25 ساڵان باوك و دایكی خۆی كوشت

:: PM:01:01:29/05/2024 ‌
شەوی ڕابردوو لە شارۆچكەی تەپەكۆی لە پارێزگای ئیزمیری توركیا، گەنجێكی تەمەن 25 ساڵان دایك و باوكی خۆی كووشت.

 سەرچاوەیەكی پۆلیسی تەپەكۆی بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە،  كامیل یەڵماز گەنجێكی تەمەن 25 ساڵان بووە و پێشتر چەندان كەیسی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەری هەبووە، شەوی رابردوو لەگەڵ دایك و باوكیدا دەماقاڵێی بووە تەقەی لێ كردوون و هەردووكیانی كوشتووە.

 پۆلیس دەڵێت، سەڤیلای یەڵمازی تەمەن 48 ساڵ و حیكمەت یەڵمازی تەمەن 50 ساڵ، بەدەمانچەی كوڕەكەیان كوژراون و بكوژەكەیش بریندار بووە.

دوای رووداوەكە پۆلیس گەیشتوونەتە سەر كامیل یەڵماز و بەبرینداری گواستوویانەتەوە نەخۆشخانە.

كێشەی ئالوودەبوون و مادەی هۆشبەر لە توركیا بڵاوە و بەشێكی زۆر لە گەنجان ڕۆژانە بەكاری دێنن، توێژەرانی دەروونی و كۆمەڵایەتی پێیان وایە، ئەو گەنجانە بەو مادانە خۆیان لە سەختیی ژیانی ئابووری توركیا دەدزنەوە، بەڵام دواجار مادەی هۆشبەر كێشەكانیان گەورەتر دەكات.



وشە - سۆران عەزیز