رووداوێكی دەگمەن.. منداڵێكی 10 ساڵان بە خۆهەڵواسین خۆی دەكوژێت

:: PM:02:21:10/06/2024 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی لە بەغدا ئەمڕۆ رای گەیاند، منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان، لەناو كێڵگەیەكی بەخێوكردنی ئاژەڵان، خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە، بۆیە گومان لە رووداوەكە دەكرێ و بەهۆیەوە باوكی ئێستە گیراوە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەم 10ی حوزیران بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوە تەناهییەكە، رووداوی ئەو منداڵەی خۆی كوشتووە، لە ناوچەی كەمالییەی بەغدا بووە و لەبەرئەوەی رووداوەكە زۆر دەگمەنە، بۆیە گومان لە خۆكوشتنەكەی دەكرێ و بۆ لیكۆڵینەوە لە رووداوەكە، پۆلیس باوكیان گرتووە و لێكۆڵینەوەی وردی لەگەڵ دەكرێت.

سەرچاوەكە زیاتر گوتی، ئەو منداڵە بۆ خۆكوشتنەكەی، چووەتە ناو كێڵگەیەكی بەخێوكردنی ئاژەڵان لە ناوچەی كەمالییەی بەغدا، لەوێ خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.

دواتریش ئاماژەی بەوە دراوە كە ئەو رووداوە لە مێژووی وڵاتەكەدا زۆر دەگمەنە و رووداوی لەو شێوەیە، پێشتر لەلایەن حكوومەتەكانەوە تۆمار نەكراوە، بۆیە بە یەكەمین رووداوی خۆهەڵواسینی منداڵ بەمەبەستی خۆكوشتن هەژمار دەكرێت.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د