له ماوه‌ی ڕابردوودا شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی هۆشدارییان دا له‌باره‌ی زیاد به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن منداڵان و هه‌رزه‌كارانه‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تووشی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی بن، بۆیه پێویسته دایك و باوكان به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ منداڵه‌كانیان، به‌ڵام پێویسته هاوسه‌نگی بپارێزن له نێوان قه‌ده‌غه‌كردن و ڕێپێدان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی حوزه‌یران، پێگه‌ی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' بڵاوی كرده‌وه، پێویسته دایك و باوكان هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به منداڵه‌كانیان بڵێن، سووده‌كانی و به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرنگی زۆری هه‌یه بۆ گه‌شه‌ی منداڵان، له هه‌مان كاتدا ده‌بێت زیانه‌كانی به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بخه‌ینه پێش چاوی منداڵه‌كانمان.
شاره‌زایان پێشنیاری ئه‌وه بۆ دایك و باوكان ده‌كه‌ن، ڕێبازێكی مامناوه‌ند له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بگرنه‌به‌ر، سه‌ره‌تا به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بناسێنن و دواتر سووده‌كان و به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی خوێندن و فێركردن بخه‌نه به‌رده‌ستی منداڵه‌كانیان، به پێچه‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی، به‌ڵام نابێت ڕێ بدرێت به شێوازێكی ئازاد تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار بهێنن.
یه‌كێكی تر له پێشنیازه‌كانی شاره‌زایان بۆ قوتابخانه‌كانه، داوا ده‌كرێت له سه‌ره‌تاییه‌وه منداڵ فێری به‌كارهێنان و سوودوه‌رگرتن ببێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌یش له ژێر ناوی زیادكردنی وانه‌ی ''هاونیشتمانی دیجیتاڵی'' بۆ سیستمی خوێندن.