1-5
دواى 69 ساڵ له گرتنه ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى "كیم ئیل سونگ" له كۆریای باكور، ڕۆژ دواى ڕۆژ ره‌وشی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له دابڕانی به‌رده‌وام دایه. ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ها كۆریایان له دنیا دابڕاندووه جگه له هه‌بوونى یه‌ك ته‌له‌فزیۆنى ناوه‌ندی حكوومه‌ت هه‌موو میدیا جیهانییه‌كان له خه‌ڵك قه‌ده‌غه كراون و هێڵی ئینته‌رنێتیش سانسۆری توندی له سه‌ره.
زۆرجار پسپۆڕان و شاره‌زایانى سیاسی كۆریای باكور به وڵاته په‌راوێز خراوه‌كه‌ى دنیاى داده‌نێنن، جگه له‌مه‌ش ڕۆژ دواى ڕۆژ ململانێی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له په‌ره‌سه‌ندن دایه و به‌ره‌و لوتكه‌ى گرژی ده‌چێ و ئه‌گه‌ری وه‌شاندنى گورزێكى سه‌ربازی هه‌میشه له ئارا دایه، ئه‌گه‌رچى هه‌وڵه‌كانیش بۆ دانوسه‌ندن و گفتوگۆ به‌رده‌وامى هه‌یه و فشاره‌كانیش بۆ سه‌ر كۆریای باكور به‌رده‌وامیان هه‌یه بۆ واز هێنان له تاقیكردنه‌وه‌ى موشه‌كه جۆراوجۆره‌كانى به تایبه‌ت موشه‌كه كیشوه‌ر بڕه‌كان و كڵاوه‌ى ئه‌تۆم.
ته‌رازووى هێز له نێوان كۆریاى باكور و ئه‌مه‌ریكا
ئه‌وه‌ى ئاشكرایه ئه‌مه‌ریكا به به‌هێزترین هێزى سه‌ربازی و ئابووری دنیا ناسراوه و له چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا ململانێیه‌كى توندی له‌گه‌ڵ كۆریاى باكور هه‌یه به تایبه‌ت دواى ئه‌نجامدانى یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆم له‌لایه‌ن كۆریاى باكور له ساڵى 2006، به‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی ئابووری سه‌ر كۆریاى توندتر كرد و سزاكانیشی زیاتر كرد.
هێزی شه‌ڕكه‌ر: ئه‌مه‌ریكا ملیۆنێك و 373 هه‌زار و 650 سه‌ربازی له خزمه‌تدا هه‌یه، خاوه‌نى 990 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گیشه. كۆریاى باكور 945 هه‌زار سه‌ربازی له خزمه‌تدا هه‌یه، خاوه‌نى چوار ملیۆن و 500 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گه.
هێزی زه‌مینى: ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نى 41 هه‌زار و 62 ئۆتۆمبێلى شه‌ڕكه‌ری گوله نه‌بڕه، هه‌شت هه‌زار و 848 زریپۆش و هه‌زار و 331 دامه‌زراوه‌ی هاوێشتنى موشه‌كی گه‌ڕۆكى هه‌یه. كۆریاى باكور چوار هه‌زار و 100 ئۆتۆمبێلى گوله نه‌بڕی هه‌یه، چوار هه‌زار و 200 زریپۆش و دوو هه‌زار و 400 دامه‌زراوه‌ی هاوێشتنى موشه‌كى هه‌یه.
هێزی ئاسمانى: ئه‌مه‌ریكا پێنج هه‌زار و 739 فڕۆكه‌ى گواستنه‌وه‌ى سه‌ربازی هه‌یه، دوو هه‌زار و785 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری باڵ جێگیر، دوو هه‌زارو 38 فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌ری رووبه‌ڕوو بوونه‌وه, دوو هه‌زار و 831 فڕۆكه‌ى راهێنان و 947 هه‌لى كۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ى هه‌یه. كۆریای باكور 100 فڕۆكه‌ى گواستنه‌وه، 527 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری باڵ جێگیر، 458 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری رووبه‌ڕوو بوونه‌وه، 169 فڕۆكه‌ى راهێنان و 20 هه‌لی كۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ر.
هێزی ده‌ریایی: ئه‌مه‌ریكا 70 كه‌شتى ژێر ده‌ریای هه‌یه، 63 كه‌شتى تێكشكێنه‌ری شه‌ڕكه‌ر، 20 كه‌شتى هه‌ڵگری فڕۆكه‌ی جه‌نگی، 11 كه‌شتى له‌ناوبردنى مینى ده‌ریایی و هه‌شت تیمى دیكه‌ى شه‌ڕكه‌ر. كۆریای باكور 76 كه‌شتى ژێر ده‌ریای هه‌یه، 25 كه‌شتى له‌ناوبردنى مینى ده‌ریای و 11 تیمی دیكه‌ى شه‌ڕكه‌ر، به‌ڵام هیچ كه‌شتى تێكشكێنه‌ری شه‌ڕكه‌ر و كه‌شتى هه‌ڵگری فڕۆكه‌ى جه‌نگی نیه.
هێزی ئه‌تۆم: ئه‌مه‌ریكا حه‌وت هه‌زار كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى هه‌یه، كۆریاى باكور 10 كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى هه‌یه.
بودجه‌ى به‌رگری: بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێنج سه‌د و 87 ملیار دۆلاره، كه‌چى بودجه‌ى به‌رگری كۆریای باكور حه‌وت ملیار‌و 500 ملیۆن دۆلار.
ململانێى كۆریا و ئه‌مه‌ریكا
ململانێ و ناكۆییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكاو كۆریاى باكور بۆ سه‌رده‌مى دابه‌شكردنى نیمچه دوورگه‌ى كۆریا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دواى 35 ساڵ حوكمی ژاپۆنیه‌كان، پاشان له ساڵى 1945 له نێوان ئه‌مه‌ریكاو یه‌كێتى سۆڤیه‌ت دابه‌شكراو كۆریای باشوور له ژێر هه‌ژموونى ئه‌مه‌ریكا و كۆریاى باكوریش له ژێر هه‌ژموونى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت بوو.
ململانێیه‌كان دواى ده‌ستبردنى كۆریاى باكور بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم و دروستكردنى چه‌كی ئه‌تۆم زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، له ئێستا چاودێران پێنج سیناریۆ ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ جه‌نگی ئه‌مریكاو كۆریاى باكور.
جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا دژ به كۆریاى باكور، یان جه‌نگی جیهانى سێیه‌م و له‌ناچوونى كۆریای باشوور، قه‌یرانى ئابووری نێوده‌وڵه‌تی و نه رووخانى رژێمى كۆریاى باكورو جه‌نگی بازرگانى نێوان چین و واشنتۆن.
به‌رپرسانى هه‌ردوو وڵات، به تایبه‌ت كۆریاى باكور هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى چه‌كی ناوه‌كی دژ به ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له هه‌ر هه‌وڵێكی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆریای باكور.
سیناریۆكانى هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆریا وه‌ها لێكده‌درێته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تا هێرش ده‌كاته سه‌ر سێ ئامانج، یه‌كه‌میان تواناكانى كۆریا له بڵاوه‌پێكردنى موشه‌كی بالیستی كاریگه‌ر به تایبه‌ت كیشوه‌ر بڕه‌كان. دووه‌م دڵنیا بوون له‌وه‌ى كه ناتوانێ جارێكى دیكه بڵاوه‌ی بكاته‌وه و سێیه‌میش دڵنیایی دانه رژێمى بیۆنگ یانگه كه رووخانى رژێمه‌كه ئامانج نیه وه‌ك ته‌كتیك و زمانى راگه‌یاندن.
پێده‌چێ جه‌نگی دژ به كۆریا جه‌نگی جیهانى سێیه‌مى لێ بكه‌وێته‌وه به‌و پێیه‌ى چین ده‌كه‌وێته دۆخێكى سه‌خت له نێوان هاوپه‌یمانى به‌هێز له‌گه‌ڵ بیۆنگ یانگ له‌گه‌ڵ متمانه‌ى ترامپ به چین كه ده‌توانێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریا بكات. ئه‌گه‌رچی په‌كین ناڕازییه له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانى ئۆن، كه دواى گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له 2011ه‌وه نێوانی له‌گه‌ڵ چین خۆش نیه.
یه‌كێك له پێشبینیه‌كانى تر، ئه‌وه‌یه به‌هۆى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و كۆریا ئه‌وا پشتى ئابووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین بشكێت و به‌هۆیه‌وه جیهان رووبه‌ڕووى قه‌یرانى دارایی ببێته‌وه كه چین و ئه‌مه‌ریكا دوو گه‌وره‌ترین وڵاتی ئابووری دنیان.
له به‌رامبه‌ر پێنج هۆكاری لێدوانى كۆریا، ئه‌وا پێنج هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن كه ئه‌مه‌ریكای پاشگه‌ز كردۆته‌وه له لێدانی كۆریاى باكور.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى ئه‌مه‌ریكاى پاشگه‌ز كردۆته‌وه تێكچوونى باری ده‌روونى سه‌ركرده گه‌نجه‌كه‌یه كه پێشبینى ده‌كرێت رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا و جیهان به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌وه بخاته دۆخێكى زۆر مه‌ترسیدار به‌هۆى به‌كارهێنانى چه‌كی ئه‌تۆم و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگی جیهانى سێیه‌م.
مارك ئه‌لمۆند چاودێری سیاسی ده‌ڵێ تره‌مپ ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بڕیاری چوونه ناو جه‌نگ بدات دژ به كۆریاى باكور ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته گه‌رماوێك له خوێن و له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش دووچاری سه‌رزه‌نیشت كردنێكى گه‌وره ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو پاشگه‌ز ببێته‌وه.
هاوسه‌نگى هێز، یه‌كێك له رێگرییه‌كانى به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا له هێرشكردنه سه‌ر كۆریاى باكور تێكچوونى هاوسه‌نگی هێزه له رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا كه له نێوان ئه‌مریكا، رووسیاو چین دابه‌شكراوه.
ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى گرتووه به‌سه‌ر ژاپۆن و كۆریاى باشوور وه‌ك دوو هاوپه‌یمانى ستراتیژی، هاوكات چینیش هاوپه‌یمانى ستراتیژى كۆریای باكور، له‌ولایشه‌وه رووسیا ناخوازێت ئه‌مه‌ریكا هه‌ژموونى زیاتر ببێت له ناوچه‌كه‌دا. بۆیه پێده چێت هه‌ر جوله‌یه‌كى سه‌ربازی ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه و به‌ریه‌ك كه‌وتنى گه‌وره‌ى لێبكرێت به تایبه‌ت كۆریاى باكور هاوسنووره له‌گه‌ڵ رووسیا.
نه‌بوونى پشتگیری، ره‌نگه نه‌بوونى پشتیگری و كۆده‌نگى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌مه‌ریكا له هێرشكردنه سه‌ر كۆریای باكور له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا، گه‌وره‌ترین هۆكاری واز هێنان بێت له لێدوان له كۆریای باكور. ئه‌گه‌رچى تره‌مپ زۆر هه‌وڵده‌دات پشتگیری په‌كین و مۆسكۆ به ده‌ست بهێنێت له وه‌شاندنى گورزی سه‌ربازی له كۆریای باكور، به‌ڵام په‌كین و مۆسكۆ به پێچه‌وانه‌وه به توندی هۆشداریان داوه‌ته واشنتۆن.
گه‌لى كۆریای باشوور، خاڵێكى دیكه‌ی به‌ربه‌ست ویستى گه‌لى كۆریاى باشووره له‌وه‌ى به گژداچوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لى كۆریای باكور له‌وه زیاتر توندتر نه‌بێت و نه‌چێته ئاستى به‌ریه‌كه‌وتن و جه‌نگ، ئه‌مه‌ش واده‌كات له ئاستى ناوخۆی كۆریاى باشووریش پشتگیری بۆ ئه‌و جه‌نگه نیه، به‌و پێیه‌ى ئه‌وه چه‌ندان ده‌یه‌یه له خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین و نایانه‌وێت ره‌وشه‌كه‌یان لێ تێك بچێت.
سه‌رچاوه/
سپوتینك،
جه‌زیره