پاش پیاده‌كردنى ریفراندۆم له باشوورى كوردستاندا، حكوومه‌تى عێراق داواى له حكوومه‌ته‌كانى ئێران و توركیا كردووه، ده‌روازه‌كانى سنوورى به‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان دابخرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك گه‌له‌كۆمه‌كییه‌ك دژ به گه‌لى كوردستان، به‌ڵام شاره‌زایانى ئابوورى پێیان وایه، توركیا له داخستنى ده‌روازه سنوورییه‌كاندا زیانێكى گه‌وره ده‌كات و ئه‌وه‌ش هۆكار ده‌بێت له‌وه‌ى ده‌ست بۆ داخستنى ده‌روازه‌كان نه‌بات.
پیاده‌كردنى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى له باشوورى كوردستاندا، كاردانه‌وه‌ى جیاجیاى له ئاست حكوومه‌تى عێراق، توركیا و ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لێ كه‌وته‌وه. به‌شێك له كاردانه‌وه‌كان هێشتا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان ئاراسته ده‌كرێن و كرده‌نى نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌ناویاندا داخستنى ده‌روازه سنوورییه‌كانى نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان كه به‌رپرسانى توركیا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتدا رێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایى له نێوان توركیا و ئێران كراوه، بۆ گه‌یاندنى كاڵاكانى توركیا له رێى ئێرانه‌وه به بازاڕه‌كانى عێراق.
د. كه‌مال عه‌لى پسپۆڕى یاسایى به "وشه"ى راگه‌یاند، "زۆر ئه‌سته‌مه توركیا ده‌ست بۆ داخستنى ده‌روازه سنوورییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ببات، چونكه ئه‌و هه‌نگاوه وێڕاى ئه‌وه‌ى وه‌ك گه‌مارۆیه‌كى ئابوورى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا زیانێكى گه‌وره‌ى ئابوورى به توركیا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه هه‌نگاوێك نییه كه توركیا بتوانێت به‌بێ ئه‌وه‌ى خۆى باجه‌كه‌ى بدات، دژ به كوردستانى له‌به‌ر بگرێت، له‌به‌رئه‌وه یه‌كه‌م جار حیساب له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه ده‌كات كه له‌سه‌ر خۆى ده‌كه‌ون".
روونى كرده‌وه، "به‌پێى داتاى لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێم، ساڵى رابردوو قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان 12 ملیار دۆلار بووه، له‌و بڕه‌دا سه‌رووى هه‌شت ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و نیوه‌ى ئه‌و بڕه‌ش بۆ بازاڕه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق چووه، كه‌واته قه‌باره‌ى گه‌وره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانه نه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق".
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه دووپاتى ده‌كاته‌وه، "توركیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كاڵاكانى له رێى ئێرانه‌وه بۆ بازاڕه‌كانى عێراق بنێرێت، ئه‌وه تێچوویه‌كى زۆرى گواستنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر و به‌وه‌ش نرخى كاڵاكان له بازاڕى عێراقدا به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه خواست له‌سه‌ر كاڵاى توركى له بازاڕه‌كانى عێراق كه‌م ببێته‌وه و نه‌توانێت كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ كاڵاى ئێرانى بكات، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ته‌واوه‌تى له زیانى توركیا و له به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانه، له‌رووى سیاسیشه‌وه توركیا نایه‌وێت ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌یه بۆ ئێران بێت".
دوو رۆژى رابردوو، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى توركیا، دیارترین بژارده‌كانى به‌رده‌وام وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر داخستنى ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستان بدرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌رسه‌لان وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى توركیا راى گه‌یاند، "دیارترین بژارده‌كان تێپه‌ڕبوونه به نۆكه‌ندى سوێس، دواتر بۆ به‌نده‌رى عه‌قه‌به‌ى ئوردن و له‌وێوه بۆ ناو خاكى عێراق، هاوكات بژارده‌یه‌كى تر له رێى عێراقه‌وه بۆ ناو خاكى ئێران و پاشان بۆ به‌نده‌رى گوربولاكى هاوبه‌ش له نێوان توركیا و ئێران".
وه‌ك پسپۆڕه ئابوورییه‌كه ده‌ڵێ، "توركیا زۆرباش ئه‌و راستییه ده‌زانێت، زیاتر له‌وه‌ش گومانى رژدى له ئێران هه‌یه كه به‌و رێیه‌وه ده‌یه‌وێت بازاڕى عێراق و كوردستان به‌ته‌واوه‌تى بۆ خۆى قۆرخ بكات، له‌به‌رئه‌وه سڵ له هه‌نگاوێكى له‌و شێوه‌یه ده‌كاته‌وه".
ئاسۆ نوورى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "كێشه‌ى توركیا هه‌ر ئه‌وه نییه به‌هۆى تێچووى گواستنه‌وه، نرخى كاڵاكانى به‌رز ده‌بێته‌وه و ناتوانێت كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ كاڵاى ئێرانى بكات، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا به هه‌ندێك هۆكارى ئاینى و مه‌زه‌وى، باشوور و تا ناوه‌ڕاستى عێراق له بنه‌ڕه‌تدا خواستیان له‌سه‌ر كاڵاى توركى نییه، هه‌تا ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌یشى له كاڵاى ئێرانى زیاتر نه‌بێت".
روونى ده‌كاته‌وه، "له عێراق زۆرینه‌یه‌كى شیعهمهزهو هه‌یه، ئه‌وان به‌هۆى بیروباوه‌ڕى مه‌زه‌وییه‌وه، خواستیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كاڵا ئێرانییه‌كان هه‌یه، به هى خۆیانى ده‌زانن و زیاتر له‌وه‌ش متمانه‌یان پێى هه‌یه، به باش و پاكى ده‌زانن، به‌ڵام هه‌مان بیركردنه‌وه بۆ كاڵایه‌كى توركى دروست نابێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌رێمى كوردستان له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌ر بۆ به‌كارهێنانى كاڵا توركییه‌كان له‌بارتره".