ئەكتەری پێشووی بەزمی بەزم و پێشكەشكاری پێشووی نێت تی ڤی سامرەند دارا نوێترین وێنەی لەگەڵ هاوسەری دووەمی بڵاوكردەوە گۆرانییەكی هونەرمەند مەرزییە فەریقیشی وەكو تكێستە شیعر داناوە.
سامرەند لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی خۆی و هاوسەرە نوێیەكی بڵاو دەكاتەوە و بۆ هاوسەری دووەمیشی دەنوسێت " ڤاڵانتاین پیرۆز بێت ئەمەش سوپرایز هاوسەری شیرینم كامران".
سامرەند لە بەشێكی پۆستەكەی لە ئینستگرام دەڵێت، بەڵێن بدە هەناسەم بیت سێبەرم بیت بارانم بیت تاكو منیش شانۆی كۆنم جێبهێڵم و دەمامكی ڕووم فڕێبدەم دووباڵی پر خۆشەویستیم لەگەردەنت گرێ بدەم.
سامرەند دارا لە ساڵی 1993 لە دایكبووە و ماوەی چەند ساڵێكە هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی تەنیا كچێكە، سامرەند پێشتر وەك ئەكتەر لە بەرنامەی بەزمی بەزم نواندنی دەكرد و ناسرا.
سامرەند دارا ئەو ئەكتەرەیە كە یەكەم كاری هونەریی لە بەرنامەی "بەزمی بەزم" دەست پێ كرد. باس لەو ئاستەنگانە دەكات كە لەكاتی كاردا هاتووەتە پێشی و نایشارێتەوە كە یەكەمین جارە لە بواری هونەردا رۆڵ ببینێت. ئەوەیش دەخاتە روو كە بەهۆی كارەكەوە گێچەڵی پێ دەكرێت، بەڵام ئەو چاوی لە داهاتووی باشتر و ناوبانگی زیاترە.