تۆڕی كۆمهڵایهتیئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی له‌ناوبرد، كه ڕێی به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دا،
زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه وه‌ربگرن كه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه
دێ له مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ده‌ستی به نه‌هێشتنی
كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی كردووه.
میدیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا
بڵاویان كرده‌وه، كه كۆمپانیای فه‌یسبووكی خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام
بڕیاری دا به داخستنی خزمه‌تگوزاری "سكرین ش‌وت" كه ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو
ده‌كرێنه‌وه، به به‌كارهێنه‌رانی ده‌گوت كه وێنه‌كه له ڤیدیۆگیراوه و
دانراوه، یان ڕاسته‌وخۆ گیراوه و ڕاستییه.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه
له‌مساڵ خرایه ڕوو، به‌ڵام ئینستاگرام دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه شێوازێكی ئه‌زموونی
بووه، بۆیه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه ده‌كشێننه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه
بۆ به‌كارهێنه‌رانی دووباره ناخه‌نه‌وه ڕوو.
له سه‌ره‌تای مانگی
شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ تۆڕی ئینستاگرام بڕیاری داوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شێك
له خزمه‌تگوزارییه‌كان و خستنه‌ڕووی هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری تر، له به‌رانبه‌ر
كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه، ئینستاگرام دووپاتی كرده‌وه، كه تایبه‌تمه‌ندییه
به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه و بڕیاری لێ نه‌درابوو، بۆیه ئێسته ده‌بوو یان به
فه‌رمی بیخه‌ینه ڕوو، یان بیكشێننهوه، دوای چاودێری كردنی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییه به گونجاویان نه‌زانیوه به‌رده‌وامی هه‌بێ.