كامێرای كانوون به یه‌كێك له كامێرا به‌هێزه‌كانی دنیا داده‌نرێت كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كانوونی ژاپۆنییه‌وه دروست كراوه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م ساڵیش نوێترین كامێرای خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
canon" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كامێرای كانوون ده‌كات كه بۆ ساڵی 2018 خراوه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای كانوونی ژاپۆنی توانی بۆ ئه‌م ساڵیش یه‌كێك له به‌هێزترین كامێراكانی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "EOS 80D"، ئه‌م كامێرایه دیزاینێكی زۆر جوانی هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌شی بۆ دانراوه كه یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێزانه گرتنی وێنه‌یه له‌كاتی جووڵه‌دا "Move shoot" كه خیرایی وێنه‌گرتنه‌كه‌ی ده‌گات به 27 و له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانی وێنه‌كه "Focus" بكه.
كۆمپانیاكه زیاتر روونكردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر كامیراكه‌ی كه دیزاینێكی جوانیان بۆ كردووه و تایبه‌تمه‌ندی APS-C CMOS sensor یان بۆ داناوه كه ڕیگه‌ی ده‌دات وێنه ته‌ڵخه‌كان ڕوون بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م كامێرایه توانای وێنه‌گرتنی هه‌یه به كوالێتی زۆر جوان و ناوازه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كامێراكه‌ی 24.2 مێگاپێكسله و ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م كامێرایه IOS كه‌ی زۆر به‌رز كراوه‌ته‌وه كه ده‌گاته نزیكه‌ی 25 هه‌زار و 600 IOS ، ئه‌مه‌یش وای كردووه كه كامێراكه توانای گرتنی وێنه‌ی جوڵاو و جوانی هه‌بێت.