ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده، خانمه هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری گۆرانی، ماوه‌یه‌كه ده‌ستی كردووه به تۆمار كردنی گرته‌ی فێركاری و ڕینمایدان بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد، ئه‌مڕۆیش له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین گرته‌یه‌ی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕاهێنانێكی گرنگی بۆ هونه‌رمه‌ندان هه‌یه.
ئه‌مه‌ل سه‌عید، له ڕیگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه له‌باره‌ی شێوازی گۆرانی گووتن و به به‌كارهێنانی پێنووسێك، وه‌ك ڕاهێنانێكی زۆر گرنگ بۆ گۆرانی بێ‌ژان ئاماژه‌ی پێده‌دات ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كام له هونه‌رمه‌ندان وه‌رزش به ماسولكه‌كانیان ناكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی بچنه ستۆدیۆ.
خاتوونه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده كه خاوه‌ن چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌رییه و له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ده‌ركه‌وتووه، دواتر بووه‌ته قوتابی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی موزیك و له قۆناغی یه‌كه‌می خوێندنی له په‌یمانگه‌دا چووه‌ته سه‌ر ته‌ختی شانۆ و كاری كردووه. ساڵی 2004 رووی كردووه‌ته هه‌نده‌ران و له به‌ریتانیا ده‌ژیت و سه‌رقاڵی خوێندنی زانكۆیه له بواری ده‌نگ و شێواز و فۆرمی موزیك و گۆرانییه جیاوازه‌كانی سه‌رده‌م.