فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا گه‌لى باڵنده‌ بۆردمان ده‌كه‌ن

:: PM:06:58:21/07/2018 ‌
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا گه‌لى باڵنده‌ى سه‌ر به‌ شاره‌دیێ شێلادزێ له‌ سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدییان بۆردمان كرد و تا ئێسته‌ زیانه‌كانى نه‌زانراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگاى سیرێی سه‌ر به‌ شاره‌دێی شێلادزێ به‌ "وشه‌"ى راگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ پاساوى بوونى بنكه‌ و باره‌گاى پارتى كرێكارانى كوردستان، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا ئاسمانى شارۆكه‌ى ئامێدیان به‌زاند و گه‌لى باڵنده‌یان بۆردمان كرد.

زیاتر روونی دەکاتەوە، بۆردمانه‌كه‌ له‌ به‌رزایى 500م له‌ نزیك هاوینه‌هه‌وارى گه‌لى باڵنده‌ و نزیكه‌ى كیلومه‌ترێك له‌ باره‌گاى ئاسایش و زاڵگه‌ى گه‌لى باڵنده‌یان روویدا ، به‌ڵام تا ئێسته‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى زیانه‌كانى ئه‌و بۆردمانه‌ نه‌زانراوه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و سه‌رچاویه‌، سوڕانه‌وه‌ى جاربەجارى فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا تا ئێسته‌ له‌ سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى و شاره‌دیێ شێلادزێ به‌رده‌وامه‌.

بۆردمانى فرۆكە جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ گه‌لى باڵنده‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو نزیكترین خاڵى  گه‌لی‌  له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردمان كرا و زیانى گیانى و مادى له‌دواى خوی هێنا.

وشه‌/ ئامێدى




وشە - هیدایه‌ت جان