ڕوونكردنەوەیەك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:01:37:09/08/2018 ‌

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بابەتێكی هەفتەنامەی "ڕێگای كوردستان" ڕەت دەكاتەوە كە باسی لەوە كردووە، ئەنجوومەنی ئاسایش ڕێگری كردووە لەوەی مۆڵەت بە كەناڵی ئازادی بدرێت.

لە ڕوونكردنەوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هاتووە، هەفتەنامەی ڕێگای كوردستانی زمانحاڵی حزبی شیوعی كوردستان لە ژمارە 1136ی ڕۆژی سێشەم حەوتی ئاب/ئۆگستس بڵاوی كردووەتەوە، گوایە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕێگری كردووە لە مۆڵەتدان بە كەناڵی ئازادی.

لە بەشێكی تری روونكردنەوەكە هاتووە، بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین، هیچ ڕێگری و گرفتێك لەلایەن دامەزراوەكانمانەوە نەبووە، بۆ زانیاری زیاتری هەفتەنامەی ڕێگای كوردستان و كەناڵی ئازادی بەڕێزیش، دوای پێشكەشكردنی داواكاری مۆڵەتی كەناڵەكە لە ماوەی كەمتر لە مانگێك لە 31ی ئاب/ئۆگستسی 2009 دامەزراوەكانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە فەرمی وەڵامی ئەرێنی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان داوەتەوە.



وشە - باز ئه‌حمه‌د