كۆمپانیای ئۆپۆ به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌كێك له باشترین جۆری مۆبایله‌كانی بخاته بازاڕه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندی ناوازه و دیزاینێكی زۆر جوانی تێدا به‌كارده‌هێنێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئۆپۆ ده‌كات و گوتوویه‌تی، كۆمپانیای ئۆپۆ به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا مۆبایلێكی نوێ بخاته بازاڕه‌وه به‌ناوی "F9"ه‌وه كه بڕیاروایه شاشای مۆبایله‌كه‌ی 6.30 ئینج بێت له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1080 به2160 پیكسڵ.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن گه‌وره‌ترین شاشه ده‌بێت كه تائێسته مۆبایله زیره‌كه‌كان هه‌یانبووه به‌سیسته‌می "Full HD" كه ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌م مۆبایله ببێته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
ئۆپۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروست كردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ" به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.